کوردستان

سەرۆکی سکوڵی پزیشکی زانکۆی کۆیە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند ئەو ئامێرە دەتوانێت زیاتر لە سێ ھەزار حاڵەتی پزیشکی لەسەر تۆمار بکرێت، تاوەکو خوێندکار لە کاتی مەشقی ڕۆژانە و تاقیکردنەوەکان سوودی لێ ببینێت.


ئامێرەکە وەک ڕۆبۆتێک و نەخۆشێک توانای وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی پزیشک یاخوود خوێندکاری ھەیە تا دەگاتە دەستنیشان کردنی نەخۆشیەکە، سەرۆکی سکوڵی پزیشکی زانکۆی کۆیە وتیشی دەتواندرێت پشکنینی لێدانی دڵ و ھەناسە بۆ ئامێرەکە بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە مەبەستی پیرۆزبایی و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کارەکان، بافڵ تاڵەبانی و شاناز ئیبراھیم ئەحمەد سەردانی ڤیم فاوندەشنیان کرد و ئاماژەیان بەوە کرد، ڤیم فاوندەیشن لە ماوەی دوو ساڵی تەمەنیدا توانیوویەتی چەندین ھەنگاوی باش بنێت بۆ خزمەتکردن و چارەسەرکردنی کێشە ژینگەییەکان کە ڕووبەڕووی کۆمەڵگە دەبنەوە و لەگەڵ خزمەتکردن بە فەرھەنگ و کلتوری کورد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆبووەوە و گفتوگۆی کرد لە بارەی ڕێکخستنەوەی دەرماڵەکان و جەخت کرایەوە لەوەی پێویستە خەرجکردنی دەرماڵەی ئەوانەی شایستەن پارێزراو بێت و دادپەروەریی ھەبێت لە خەرجکردنی دەرماڵەکان و جێگیر بکرێت بۆ ئەوانەی کە شایستەن.


بڕیاریشیدا بە ڕێکخستەوەی داھاتە گشتیەکان، ھاوکات پڕۆژە یاسای (ھەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ ھێنانەکایەی بەڕێوەبەرایەتیەکی گشتی بۆ رێکخستنی کەرتی دڵنیایی و چاودێریکردنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و  پڕۆژە یاسای  بەرھەمھێنان و ھاوردەکردنی بنەتۆ و شەتڵ و تۆمارکردن و پەسەندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵیەکان) پەسەند کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە فێستیڤاڵەکە ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆشنبیران و ئەدیبانی ھەر چوار پارچەی کوردستان و پارێزگاکانی تری عێراق و وڵاتانی دراوسێ و میوانانی دەرەوەی وڵات بەشدارن و دەزگای میدیایی کوردساتیش سپۆنسەری دەکات.


فێستیڤاڵەکە لە ژێر ناونیشانی "دیالۆگی لابردنی ماسکەکان"دایە و تاوەکو ڕۆژی پێنج شەممە بەردەوام دەبێت و یەکەم و دووەم و سێیەمی شیعر و چیرۆک و لێکۆڵینەوە خەڵات دەکرێن.


فێستیڤاڵی گەلاوێژ چالاکییەکی ئەدەبی و ھونەری فراوانە، کە تیایدا بایەخ بە بەرھەمی فیکری و ئەدەبی و ھونەری نووسەران و کلتوری ڕۆشنگەری دەدرێت، بنکەی ڕوناکبیریی گەلاوێژ لە ساڵی ١٩٩٦ەوە دامەزراوە و تاوەکو ئێستا وەک ڕێکخراوێکی کلتوری ساڵانە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی ڕێکدەخات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێمی کوردستان، لەم مانگەوە مووچەی ھەموو ئەو زیندانیە سیاسییانە خەرجدەکرێت کە ھیچ مووچەیەکی تریان نییە.


لە نوسراوەکەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، منحەی ئەو زیندانیکراو و گیراوە سیاسیانەی کە ماوەی ١٠ ساڵی منحەکەیان تەواو بووە و ھیچ مووچەیەکی تریان نییە، پێداچوونەوە بە دۆسییەکانیان تەواو بووە و لە ١ی ئایاری ٢٠٢١، منحەیان بۆ ھەژمار دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئێران ڕایگەیاند، دوای ئەوەی حکومەت و پەرلەمانی ئێران ڕەزامەندییان پیشاندا ھەردوو شاری بانە و مەریوان لە خۆرھەڵاتی کوردستان ببنە ناوچەی ئازادی بازرگانی، ئەمڕۆ لە شاری بانە بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و بازرگانانی ھەرێم، کۆنفرانسی سەرمایەگوزاری ئابووری دەستیپێکرد.


ئامانج لە کۆنفرانسەکەش گەشەپێدانی کەرتی ئابوورییە لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران، ھەروەھا بانگێشتکردنی بازرگان و سەرمایەدارانی ھەرێم بۆ وەبەرھێنان و ئاڵوگۆڕی زیاتری کاڵا و کەرەستەی بازرگانی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق، نزیکەی ٨٠٠ ھەزار کەس لە پارێزگای دھۆک مافی دەنگدانیان ھەیە، لە ئێستادا لقی دھۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان سەرقاڵی ئامادەکاریین بۆ دانانی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان و ژمارەیەکی تریش کارتی بایۆمەتری بۆ ھاوڵاتی سنووەکە دابینکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە، لە تەوەری یەکەمدا بیرۆکەی پەرلەمانتارێک دەربارەی "دۆزینەوەی ھەلی کار لە ڕێگەی بەگەڕخستنەوەی کارگەکان" دەخرێتەڕوو.


لە تەوەری دووەمدا بە ئامادەبوونی چوار وەزیری پەیوەندیدار، گفتوگۆ دەکرێت لە بارەی دیاردەی "تاوانەکانی کوشتن بە گشتی و کوشتنی ژن و خۆکوشتن".


لە تەوەری سێیەمیشدا خوێندنەوەی دووەم دەکرێت بۆ پێشنیازەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی کە لە سنووری شارەوانییەکان زێدەڕۆییەکان لەسەر کراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڕێوەچوو کە تێیدا تاوتوێی ئەو حاڵەتانە کرا کە لە ماوەی ڕابردوودا تۆمارکراون، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستی گرتنەبەری ڕێگەچارەی خێرا و پلانی کورتخایەن خرایەڕوو، لە پێناو ڕێگری لە پەرەسەندنی ئەم حاڵەتانەدا.


لەو بارەیەوە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران  وتی "پێویستە ھەنگاوی خێرا بگرینەبەر بۆ ڕێگری لە پەرەسەندنی حاڵەتەکانی کوشتنی ژنان و خۆکوشتن، و لە ڕێی کەناڵە جیاوازەکانەوە ھەوڵی بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی و ھۆشیاری خێزانی بدەین تا چارەسەری پێویست بۆ ئەم گرفتە کۆمەڵایەتییە بدۆزینەوە".


لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ڕێگەچارەی خێرا بگیرێتەبەر، لە جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی کەیسەکانی توندوتیژی دژی ژنان، لەگەڵ کردنەوەی خولی جۆراوجۆری ڕاھێنان بۆ ئەفسەران و وتەبێژان لە بارەی ھۆشیاری لە بنەماکانی یەکسانی جێندەری.


ھەروەھا بڕیاردرا ڕێگری بکرێت لە بردنەدەرەوەی کەیسی نێو شێڵتەرەکان تا کۆتایی ھاتنی ڕاوێژ لەگەڵ سەنتەرە تایبەتەکاندا، لەگەڵ جیاکردنەوەی کەیسەکان لەناو شێڵتەر بە پێی جۆر و تایبەتمەندیی کەیسەکان. ھەروەھا بڕیاردرا بە دابینکردنی بودجەی پێویست و بینای گونجاو بۆ شێڵتەرەکان.


ھاوکات بڕیاریشدرا ئەنجومەنی باڵای خانمان ستراتیژێکی تایبەت بە ڕێگری کردن لە توندوتیژی دژی ژنان ئامادە بکات بە وەرگرتنی بۆچوونی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی حکومەت بیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.


ھەروەھا بۆردێک دروست بکرێت بۆ بەدواداچوون و پابەندبوون بەمیساقی شەرەف کە لە نێوانی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکان ھەیە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر ڕێگری کردن لە سەرپێچی کردن لە ڕێنماییەکانی وەزارەت و بنەما پیشەیی یە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان تایبەت بە ڕووماڵی کەیسەکانی ژنان.


ھاوکات جەختکرایەوە کە پێویستە مامۆستایانی ئاینی ڕۆڵی خۆیان ببینن و لە وتارە ئاینییەکاندا پاڵپشتی بەرەنگاربوونەوەی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان بکەن.


کۆبوونەوە بە گرنگی زانی سود لە توانای توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەروونی و چالاکوانانی بواری مافی مرۆڤ ببینرێت بۆ ھۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵ و بەھێزکردن و بڵاوکردنەوەی گیانی باوەڕبەخۆبوون و چاندنی تۆوی ھیوا و ئومێد لە جێی نائومێدی، سەرباری خستنەرووی ئەوەی کە خۆکوشتن نە حاڵەتێکی ژیرییە و نە چارەسەرێکی دروستە بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کاروان گەزنەیی دوای بایکۆتکردنی دانیشتنی پەرلەمان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەشێکی زۆری داھاتی خاڵە سنورییەکان ناگەرێتەوە خەزێنەی حکومەت، بە تایبەت داھاتی خاڵە سنورییەکانی ئیبراھیم خەلیل و حاجی ئۆمەران، کە بە پێی ڕاپۆرتەکان ٧٠٪ی داھاتی ئیبراھیم خەلیل ناگەڕێتەوە.


وتیشی، داھاتی نەوت کێشەیەکی زۆری تێدایە و سەرباری ناشەفافی، بەشێکی کۆمپانیا حزبییەکان سودمەندی سەرەکین لە داھاتی نەوت.


کاروان گەزنەیی ڕاشیگەیاند، چەندین جار بە یاداشتنی ڕەسمی داوایانکردووە حکومەت لەسەر لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران بێتە پەرلەمان بەڵام تا ئێستا ئامادە نیە.


ڕوونیشیکردەوە، ماوەی نۆ مانگە بڕیار لەسەر پێکھێنانی لیژنەیەک دراوە بۆ شەفافکردنی داھاتی خاڵە سنورییەکان بەڵام تا ئێستا لیژنەکە لەلایەن حکومەتەوە پێکنەھێنراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، فێستیڤاڵەکە ھی ھەموو نوسەرێکی کوردە و شادمانن بە ھاتنی نوسەری گەورە و وەفدی وڵاتانی تر، ھیواشی خواست  کورد و عەرەب و فارس ھەموو ئاوێتە بن و کلتور و ڕەخنە و ئازادییەکان بەرجەستە بکەن.


سەبارەت بە ڕەوشی ناوخۆی ھەرێمی کوردستانیش، مەلا بەختیار ڕایگەیاند، دوای ٣٠ ساڵ تاکە ھەرێمن دەستورییان نیە و نەبوونی یەکریزی بەربەستی گەورەیە لە بەردەم نوسینی دەستوردا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٦٥١ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٩ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و  ٨٦٠ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئامێدی رایگەیاند، بەھۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵ لە گوندی "دشیش" لە ناحیەی بەرواری باڵا لە قەزای ئامێدی بریندار بوو و دواتر بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی دھۆک کرا و  لەژێر چاودێری پزیشکدایە. ھەر بەھۆی بۆردومانەکانی تورکیا گوندی "ئەدنێ" لە ناحیەی بەرواری باڵا چۆڵکرا، لە ساڵی رابردووەوە ئەوە سێیەم گوندە لە سنوورەکە چۆڵ دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"رێواز فایەق"سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە دوایین پێشھاتە سیاسییەکان و گۆڕانکارییەکانی عێراق و کوردستان، لەگەڵ "فرانشیۆس دۆمای"سەرۆکی لیژنەی بەرگریی نیشتمانی و ھێزی چەکداری لەپەرلەمانی فەرەنسا و"ھی بڕونۆ ئەوبێرت"باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق و کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لەھەولێر کۆبۆوە.
لە کۆبونەوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند، فەرەنسا لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ تیرۆریستانی داعش، بەدرێژایی قۆناغی دوای ڕاپەڕینی ئاداری ١٩٩١ ھەمیشە ڕۆڵێکی کاریگەرو سەرەکی بینیوە لەپشتیوانیکردنی ھەرێمی کوردستان.
جەختی لەوەشکردەوە،لەسەرەتای ھێرشەکانی تیرۆریستانی داعشدا ھێزەکانی بەرگریی فەرەنسا زۆرترین ھاوکاریی سەربازی و لۆجستیی ھێزەکانی پێشمەرگەیان کردووە، داواشیکرد، ئەو پشتیوانیانەی فەرەنسا بەردەوامبن بۆ ھێزی پێشمەرگە.
لە بەرامبەریشدا وەفدی فەرەنسا بەڵێنیاندا، ھێزەکانیان بەردەوامدەبن لەھاوکاریکردن و پاڵپشتیکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"رەحمان خانی"بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەبەراوورد بە ساڵی رابردوو، ١١ مەتر و نیو ئاستی ئاو نزمترە، بەھۆی کەمیی بەفر و بارانبارین داھاتی ئاو لەسەرچاوەکان زۆر کەمیکردوە.
وتیشی، پلانیان داناوە بۆ ٥ مانگی داھاتوو بەشی پێویستییەکانی خەڵک لە بەنداوی دەربەندیخان ئاو بەردەدرێتەوە.
سەبارەت بە کاریگەری کەمبونەوی ئاو لەسەر پڕۆژە و زەوییە کشتوکاڵییەکان راشیگەیاند، ئەو بڕە ئاوەی بەردەدرێتەوە کەمترە لە ساڵی پار، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت ئەو پڕۆژانەی لەسەر ئاوی سیروان ھەیە، جۆرێک لە چاکسازی بکەن و لەگەڵ رەوشی کەمئاوی خۆیان بگونجێنن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...638639640641642...659