ھاوسەرۆکی پێشوی ھەدەپە و ھاوسەرۆکی ناوچەی ناوەندی شەمزینان دەستگیرکران
کوردسات نیوز
١١ی حوزەیرانی ٢٠٢١
١٬١٠٥
بەپێی میدیاکانی باکوری کوردستان، لە چوارچێوەی گەڕان و پشکنینی ماڵان لەلایەن پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە لە ناوچەی شەمزینانی سەر بە جۆلەمێرگ چوار سیاسەتمەداری ژن دەستگیرکراون.
بەپێی زانیارییەکان، ھاوسەرۆکی پێشوی ھەدەپەی جۆلەمێرگ و ھاوسەرۆکی ناوچەی ناوەندی و بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژنانی جۆلەمێرگ و ھاوسەرۆکی ناوچەی شەمزینانی ھەدەپە دەستگیرکراون و دواتر رەوانەی بنکەی ئاسایش کراون و تائێستاش ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا ھۆکاری دەستگیرکردنەکەیان ئاشکرا نەکردوە.