کوردستان

ئەمرۆ ھەڤاڵ ئەبوبکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی شاری سنەی خۆرھەڵاتی کوردستانی کرد و لەگەڵ پارێزگاری سنە کۆبۆوە، راشیگەیاند، ئامانجی سەردانەکەی بەھێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی ھەردوولایە.

بەھمەن مورادنیا پارێزگاری سنەش رایگەیاند، پەیوەندییەکانی ئێران و ھەرێمی کوردستان گرنگن و ئامانجیان بەھێزترکردنی خاڵە سنوورییەکانی بانە و مەریوانە.

ھەڤاڵ ئەبوبکر لە میانی سەردانەکەی بۆ خۆرھەڵاتی کوردستان، بەشداری کۆنفرانسێکی ئابووری لە ناوچەی ئازادی بازرگانی لە بانە دەکات و رۆژی سێ شەممەش لەگەڵ بازرگانانی ئێران کۆدەبێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە زاخۆ رایگەیاند، شەوی رابردوو سوپای تورکیا پێنج گولە ھاوەنی ئاڕاستەی ناو گوندی "لێفان" لە سنووری ناحیەی دەرکار لە قەزای زاخۆ کرد و ترس و دڵەڕاوکێیان  بۆ دانیشتووانی گوندەکە دروستکرد. 
ھاوکات تۆپخانەکانی تورکیا نزیکەی ٣٠ گوڵەتۆپیان ئاڕاستەی شاخی دێرێ لە ناحیەی باتیفا کرد. 

پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، سوپای تورکیا لە سنووری زاخۆ دەیان خاڵ و بارەگا و بنگەی سەربازییان جێگیر کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان رایگەیاند، لە ئێستادا ٩٢٧ ھەزار و ٨١٣ ئاوارە و پەنابەر لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن، لەو ژمارەیە ٦٦٥ ھەزار و ٨٢٨ کەسیان ئاوارەی ناوخۆن و ٢٦١ ھەزار کەسی تریشیان پەنابەری سوریا و تورکیا و ئێران و فەڵەستینن.

ناوەندەکە راشیگەیاند، تەنھا لە ٣٠%ی ئاوارە و پەنابەرەکانی ھەرێم لە کەمپەکان دەژین و ھەموو ئەوانی تر لە شوێنی نیشتەجێبون و کۆمەڵگەی خانەخوێ دەژین، ژمارەی کەمپەکانیش ٣٦ کەمپە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە" رایگەیاند، لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاڤا و بە ھاوکاری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ھەڵمەتێکی ئەمنییان دژی شانە نوستووەکانی تیرۆریستانی داعش لە ریفی خۆرئاوای پارێزگای "دێرەزوور" ئەنجامداوە، لە ھەڵمەتەکە دەیان تیرۆریستی داعش لە ناوچەی "ئەلبوحەمید" دەستگیرکراون و دەستیشگیراوە بەسەر چەک و تەقەمەنی و کەلوپەلی سەربازی ئەو تیرۆریستانە. 

ئەو ھەڵمەتەی "ھەسەدە" ھاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی رووداوەکانی تیرۆرکردن لەلایەن تیرۆریستانەوە کە ئەندامانی ھەسەدە و ھاووڵاتیان و کارمەندانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەکەنە ئامانج. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر رایگەیاند، ھەر کەسێک ویستی گەشتی دەرەوەی وڵات بکات پێویستە ٢٤ سەعات پێش گەشتەکەی پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدات و شوێنی رەسمی وەرگرتنی سامپڵ بۆ پشکنین تەنھا بنکەی تەندروستی زانکۆ و بنکەی تەندروستی مەلا فەندی دەبێت. جەختیشی کردەوە، جگە لەو دوو شوێنە ھیچ شوێنێکی تر بە حکومی و تایبەتەوە ھەژمار ناکرێت. تەندروستی ھەولێر راشیگەیاند، شوێنی وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنین لە سەنتەری داتا و زانیاری دەبێت لەناو بنکەی تەندروستی نازدار بامەڕنی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ١٦٤ ھەزار و ٣٠٠ دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان، کە زیاتر لە ١٠٠ دۆزی بە ھاوڵاتیان دراوە، کە دەکاتە ٢.٢%ی ھاوڵاتیان و ناو تۆمارکردنیش بۆ وەرگرتنی ڤاکسین بە شێوەی ئەلکترۆنی دەبێت. 

وتیشی، ئامادەکاریان کردووە بۆ دروستکردنی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی، بۆ ئەو کەسانەی کە ھەردوو ژەمەکەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
خۆبەرێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا بڵاویکردەوە، لە سەعات حەوتی ئێوارەی ئەمرۆوە تا کاتێکی نادیار، سەرجەم دەروازە سنوورییەکانیان لەگەڵ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سوریا دادەخەن، ھەرچەندە ئیداەی خۆبەرێوەبەری، ئاماژەی بە ھۆکاری داخستنی دەروازە سنوورییەکان نەکردووە، بەڵام بریارەکە ھاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا، کە ٢٦ی ئەم مانگە بەرێوەدەچیت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەھۆی چاکسازی لە تۆڕەکانی کارەبا لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانیەوە بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لە٢٥/٥/٢٠٢١دابەشکردنی ئاو لە ھێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی دەوەستێت بەوھۆیەشەوە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزاوناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و پیرەمەگرون و بازیان و تەکێ و ئەڵلایی بێ ئاودەبن.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە یاسای بودجە، ڕەنگدانەوەی شەفافانەی دۆخی دارایی ھەرێمی کوردستان بێت . لەم چوارچێوەیەدا وەزارەتە پەیوەندیدارەکان راسپێردران، دوایین تێبینی و سەرنجەکانیان لە سەر ڕەشنووسی یاساکە ئامادە بکەن بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیکدا، ئەنجومەنی وەزیران ڕەشنوسی پڕۆژە یاساکە پەسەند بکات و پاشان بنێردرێت بۆ پەرلەمانی کوردستان. 
 لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، باس لە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١  کرا کە  تا ئێستا شایستە داراییەکانی ھەرێم بە پێی یاساکە خەرج نەکراوە سەرەڕای ئامادەیی ھەرێم بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی خۆی، بۆ ئەم مەبەستەش وەزیرە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردران کە لەگەڵ ھاوتاکانیان لە حکومەتی فیدراڵی ، لە پەیوەندی بەردەوام بن بۆ ئەم مەبەستە ، بڕیاڕیشە ھەفتەی داھاتوو وەفدی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان   ٥٩٣کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٨ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و  ٨٠٣ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 د.ھێرش سەلیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند : ئەو نەخۆشییە ھیچ مەترسیدار نیەو یەکێکە لەو کاریگەریانەی کە دوای توشبون بە کۆرۆنا ئەگەری دەرکەوتنی ھەیە , وتیشی، لەنێو ھەزاران توشبوی کۆرۆنادا لە سلێمانی یەک ھاوڵاتـی بە رەگەز عەرەب گومانی توشبونی بەو نەخۆشیەی لێ دەکرێت, بەڵام تەندروستی جێگیرەو جۆری نەخۆشیەکەش مەترسیداری نیە لەنێو ھەزاران توشبوی کۆرۆنا ئەگەر ھەیە حاڵەتێک لەو جۆرە تۆمار بکرێت, دڵنیاییش دەداتە ھاوڵاتیان ھیچ ترس و دڵەڕاوکێیەکیان نەبێت چونکە حاڵەتێکی زۆر ئاساییە .  

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە درێژەی ھەوڵەکان بۆ دروستکردنی ناوەندی ھەماھەنگی ھاوبەش لەنێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق، بۆ دروستکردنی ناوەندی ھەماھەنگی لە قەزای مەخمور ئەفسەرانی ھێزی پێشمەرگەو سوپای عێراق لە بارەگای فیرقەی ١٤ی سوپای عێراق لە قەزاکە کۆبوونەوە.
ھەنگاونان بۆ دروستکردنی ناوەندی ھەماھەنگی ھاوبەش لەمەخمور دوای ئەوە دێت کەلەچەند ڕۆژی رابردوودا ئەو ناوەندانە لەخانەقین و کەرکوک دەستبەکاربوون.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی دارایی ھەرێم رایگەیاند،  تەنھا رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایاری ٢٠٢١ی وەزارەتی تەندروستی دراوە بە پێی میکانیزمی مانگی پێشوو بە لێبڕینی ٢١% دابەش دەکرێت.
بە پێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی، رۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە ٢٥ و ٢٦ی ئایار تەنھا مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت، رۆژانی داھاتوو خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەت و دەستەکانی تری ھەرێم بڵاودەکرێتەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنج بە ھەمان رێژە و میکانیزمی مانگی چوار بە لێبڕینی ٢١% دەبێت، لێبڕینی مووچەی پلە تایبەتەکانیش ٥٠% دەبێت. 
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، رۆژی سێشەممە ٢٥ی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بافڵ تاڵەبانی" ھاوسەرۆکی یەکێتی لە ھەولێر پێشوازی کرد لە "جەیمیس سۆرنتۆن" کونسوڵی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان و دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئابوری و ئەمنییەکانی لەسەر ئاستی ھەرێم وعێراق و ھەڵوێست و بۆچوونی یەکێتی خستەڕوو.


"بافڵ تاڵەبانی" بۆ دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی و ئاڕاستەکردنی سیاسەتێکی نیشتمانی کوردانە لە بەغداد لە چوارچێوەی یەک لۆبی کوردی، ستراتیژی یەکێتی ئاشکرا کرد و وتی، ئەگەر بمانەوێت رۆڵی کورد بە بەھێزی بھێڵینەوە و وەک رابردوو خاڵی یەکلاکەرەوەی کێشەکان بین، پێویستمان بە بەرەیەکی نیشمانی کوردستانی ھەیە کە رەنگدانەوەی ھەموو بۆچوونەکان و رەنگە جیاوازەکان بێت. وتیشی بە خۆبەزلزانین و دوور کەوتنەوەمان لە "بەغداد" گەلەکەمان زەرەمەندی یەکەم دەبێت و ھەرێمەکەشمان بچووک دەبێتەوە. 

سەبارەت بە پرسی دەستور و سەرنجی یەکێتی "بافڵ تاڵەبانی" رایگەیاند، رێگەنادەن ئەو بابەتە نیشتمانییە بە زۆرینە و کەمینە تێبپەڕێندرێت و کار بۆ نوسینەوەی دەستورێک دەکەن کە لە خزمەت کۆمەڵانی خەڵک و پێشخستنی ھەرێمەکە بێت نەوەک لە خزمەت حزب و تاکە کەسێکدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"د. یاد نەقشبەندی" بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژانە نزیکەی ٦٠٠ کەس بە مەبەستی پشکنین سەردانی نەخۆشخانەی ھیوا دەکەن و لە ماوەی مانگی رابردوودا ٢١٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە شێرپەنجە تۆمارکراوە. وتیشی، ئەو ٢١٣ نەخۆشە دانیشتووی قەزا و ناحیە و پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقن. 
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی مانگی ڕابروودا ٤٨٧ حاڵەتی نا شێرپەنجەیی تۆمار کراون کە کەمی خوێن و ڤیتامین و نەخۆشی تریان ھەبووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...639640641642643...659