لە ھەرێم ١٠٠ ھەزار ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنا دابەشکراوە
کوردسات نیوز
٢٤ی ئایاری ٢٠٢١
١٬٠٥٣
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ١٦٤ ھەزار و ٣٠٠ دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان، کە زیاتر لە ١٠٠ دۆزی بە ھاوڵاتیان دراوە، کە دەکاتە ٢.٢%ی ھاوڵاتیان و ناو تۆمارکردنیش بۆ وەرگرتنی ڤاکسین بە شێوەی ئەلکترۆنی دەبێت.
وتیشی، ئامادەکاریان کردووە بۆ دروستکردنی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی، بۆ ئەو کەسانەی کە ھەردوو ژەمەکەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.