حکومەتی ھەرێم لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی کرد
٢٤ی ئایاری ٢٠٢١
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، باس لە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ کرا کە تا ئێستا شایستە داراییەکانی ھەرێم بە پێی یاساکە خەرج نەکراوە سەرەڕای ئامادەیی ھەرێم بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی خۆی، بۆ ئەم مەبەستەش وەزیرە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردران کە لەگەڵ ھاوتاکانیان لە حکومەتی فیدراڵی ، لە پەیوەندی بەردەوام بن بۆ ئەم مەبەستە ، بڕیاڕیشە ھەفتەی داھاتوو وەفدی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی.