لە ھەرێم ٥٩٣ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
کوردسات نیوز
٢٤ی ئایاری ٢٠٢١
کوردسات نیوز
٢٤ی ئایاری ٢٠٢١
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیشی راسپارد، لە زووترین كاتدا، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەلایەن سۆمۆ دەستپێبكاتەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، بەپێی راگەیەنراوی كۆبونەوەكەش، لە پێناو گرەنتیكردنی مووچەی سەرجەم مانگەكانی ساڵی 2025 و نەهێشتنەوەی هیچ پاساو و بیانوویەك بۆ رێگری لە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە، بڕیاری پەسەندكردنی سەرجەم ئەو پێشنیازانە دراوە كە لە كۆبوونەوەكەدا خراونەتەڕوو.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاریدا بە پەسەندكردن و پابەندبوونی بە میلاكی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم بۆ ساڵی 2025 بەپێی ئەو ژمارە و خەرجییانەی لە كۆبوونەوەكە خرانەڕوو، بڕیاریشدرا بە پەسەندكردنی رێكاری گواستنەوەی خانەنشینانی پێشمەرگە و سەربازیی و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و شایستەكانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی هەرێم.
ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیشی راسپارد، لە پەیوەندی بەردەوامدا بێت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق و كۆمپانیای سۆمۆ و كۆمپانیا نەوتییە بەرهەمهێنەرەكان لە هەرێم، تا لە زووترین كاتدا، هەناردەكردنەوەی نەوت لە لایەن سۆمۆوە دەستپێبكاتەوە و داهاتەكەشی بخرێتەوە خزمەتی خەزێنەی گشتیی عیراق.
وەزارەتی دارایش راسپێردرا، بە ناردنی بەشی گەنجینەی عیراق لە داهاتی ناوخۆ بۆ مانگی یەكی ئەمساڵ بۆسەر ئەژماری وەزارەتی دارایی عیراق لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند؛ ئێرانێکی سەرکەوتوو بێ چەکی ئەتۆمی بۆ جیهان پێویستە
شەوی سێشەممە دوای ئیمزاکردنی یاداشتێک بۆ گەڕاندنەوەی سیاسەتی "زۆرترین فشار" بەرامبەر ئێران، هەروەها راگەیاندنی نیازی خۆی بۆ رێگریکردن لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن ئەو وڵاتەوە، ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ترو سۆشیال" وتی: "پێمخۆشە ئێران وڵاتێکی گەورە و سەرکەوتوو بێت، بەڵام ناتوانین ڕێگەی پێ بدەین چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت".
ترەمپ جەختی لەوە کردەوە، "پێی باشترە ڕێککەوتنی ئاشتی ئەتۆمی بکەن، ڕێگە بە ئێران بدات بەشێوەیەکی ئاشتیانە پەرەپسەنێت و گەشە بکات، دەشڵێت: "پێویستە دەستبەجێ دەست بە کارکردن بکەین لەسەر ئەو رێککەوتنە و بەو بۆنەیەشەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاهەنگێکی گەورە بگێڕین".
لەبەرامبەردا مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە "ئەمریکییەکان پێیان وایە هەموو کارێکی ئێران بەندە بە نەوتەوە و دەیانەوێت هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەی ڕابگرن، بەڵام ئێران زۆر ڕێگەی هەیە بۆ تێکشکاندنی پلانەکانیان.
سەبارەت بە لێدوانەکانی ترەمپ دەربارەی غەززە، دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین رایگەیاند، کرێملین پێی وایە چارەسەری یەکلاییکەرەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پرسی دوو دەوڵەتییە.
دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرێملین، سەبارەت بەو لێدوانەی ترەمپ کە باس لەوە دەکات پێویستە خەڵکی غەززە لە میسر و ئوردن جێگیر بکرێن، لەوەڵامدا وتی: "سەبارەت بە پرسی نیشتەجێکردنی فەلەستینییەکان، بەڵێ، گوێمان لە لێدوانەکەی بەڕێز ترەمپ بوو لەسەر ئەم پرسە، و لێدوانەکانی عەممان و قاهیرەمان بیست و بینی، کە باسیان لە ڕەتکردنەوەی بیرۆکەیەکی لەو شێوەیە کرد. بۆیە لە ئێستادا، پێمان وایە ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، تەنیا لەسەر بنەمای چارەسەری دوو دەوڵەتی بەدەست دەهێنرێت.
سەبارەت بە هەڵوێستی روسیا لەسەر پرسی فەلەستین و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی: هەڵوێستی ئێمە سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست رونە، پشتگیری لە پرسی دوو دەوڵەتیی دەکەین و پشتگیری دەکەین و پێمان وایە تاکە بژاردەیە.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو بەھۆی ڤایرۆسی کۆۆنا ژمارەیەکی زۆری مردن و بۆیەکەمین جار بەرزترین رێژەی توشبوون لە سەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆنا تا ئێستا لەکوردستان تۆمارکرا.
راشیگەیاند، بەھۆی ھەڵسوکەوت و بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە.
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەم مانگە بەھۆی ئەوەی وادەی دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە رۆژی ھەینی لە رۆژی یەک شەممەوە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و لە وادەیەکی کەمدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
ھاوکات سەرچاوەیەکی دیکەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەکردەوە، بۆ ئەم مانگەش ھاوشێوەی مانگەکانی پێشوو مووچە بە لێبڕینی ٢١% بۆ فەرمانبەران و ٥٠% پلە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٥ی فەرمانبەرانی ھەرێم گەیشتووە و ئەو کێشەیەی دروست ببوو چارەسەر کراوە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، ھەفتەی داھاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
دوێنێ مووچەی وەزارەتی تەندروستی و ئەمڕۆ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشکرا و رۆژی یەکشەممەی داھاتووش مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەش دەکرێت، دواتریش مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی تر خەرج دەکرێت.