وەزیری تەندروستی: بڕیاری نوێ سەبارەت بە رەوشی کۆرۆنا لە ھەرێم دەردەکرێت
کوردسات نیوز
١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٤٬٧٧٤
وەزیری تەندروستی ھەرێم و ئەنجومەنی وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی لە شاری سلێمانی کۆبونەوە و دواتر "د. سامان بەرزنجی" وەزیری تەندروستی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە کۆبونەوەکەدا ٢٢ ھەمین راپۆرتی ئەمساڵی ڤایرۆسی کۆرۆنایان تاوتوێ کردووە و بڕیاری نوێ لەوبارەیەوە دەردەکەن.
وتیشی، لە ئێستادا لیژنەیەک پێداچوونەوە بە میلاکی وەزارەتدا دەکات و بۆ باشترکردنی کەرتی تەندروستی لە ھەرێمی کوردستان، ڕەشنوسی چەند پرۆژەیاسایەکی تەندروستی ئامادەکراوە و ژمارەیەکی تریش کاری لەسەر دەکرێت.