حەرب لەمیانی لێدوانێکی تایبەتدا لەگەڵ PUKmedia رای گەیاند: بافڵ تاڵەبانی لەزۆربەی سیاستمەدارەکانی تر نیشتمانپەوەرترەو بڕ‌وای بەھەمووان ھەیەو بانگەواز بۆ ھەمووان دەکات،  پەیوەندییەکانی لەبەغدا لەسەر حسابی ھیچ لایەنێک نییە، ئاماژی بەوەشدا کە نموونەی وەک ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەنێو کەسایەتییە سیاسییەکاندا کەمە.

روونیشی کردەوە، سەردانەکەی ھاوسەرۆک بۆ بەغدا پێشوازی گەرمی لەلایەن سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و پێکھاتەکانی عیراقەوە لێکرا، ئاماژەشیدا کە ھاوسەرۆک لەسەر ھەمان رێبازی باوکی کۆچکردووی، سەرۆکی نەتەوە، مام جەلال، بیروباوەڕ‌و روانبینین و ئاواتی بۆ ھەموو عیراقەو گەلی عیراق بەناوەڕ‌است و باشوورەوە ئەویان لەلا پەسەندەو پێشوازی لەبیروباوەڕ‌ەکانی دەکەن و پێشەوایە،ھەروەھا بافڵ تاڵەبانی نموونەی سەرۆک مام جەلالە لەیەکخستنی ھەموو لایەنەکان و خزمەتکردن بە سەرجەم رەنگەکان.