بەشیر حەداد لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سەرەڕای کێشە و ناکۆکییەکان ئەنجومەنی نوێنەران لە ٣١ی ئادارەوە پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ی پەسەندکرد، کە یەکێکە لە یاسا گرنگەکان و پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیان و گوزەرانی خەڵکەوە ھەیە.


جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نیگەرانی خۆشی پیشانداوە لە دواکەوتنی جێبەجێکردنی یاسای بودجە بەھۆی ڕێوشوێنە ڕۆتینییەکانی حکومەت، ئەوەش بووەتە زیادکردنی نەھامەتییەکانی ھاوڵاتیان.


داواشی لە حکومەتی فیدراڵ کردووە پەلە بکات لە ناردنی بەشە بودجەی پارێزگاکان تاکو بتوانن  پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان جێبەجێبکەن و پاڵنەرێک بێت بۆ خێراکردنی پڕۆسەی بونیادنانەوە و ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاکان.