بافڵ تاڵەبانی : دەبێت یەکخستنەوە وڕێکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە لەسەر بنەمای ھاوسەنگی و یەکسانی بێت
کوردسات نیوز
١٨ی ئایاری ٢٠٢١
٩٢١
بافڵ تاڵەبانی لەبارەی چۆنییەتی یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و رێکخستنەوەیان لەچوارچێوەی پرۆژەیەکی نیشتمانیی نەتەوەیی، ھەڵوێستی یەکێتی خستەڕوو و جەختی لە بەردەوامی ھەوڵەکان کردەوە بەو ئاڕاستەیەی کە بنەمای ھاوسەنگی و یەکسانی لە یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە رەچاوبکرێت و ھێزێکی نیشتمانی رێکخراو دروستبکرێت کە رەنگدانەوەی ھەموو پێویستییەکانی بەرژەوەندی گشتی ئەمڕۆی ھەرێم بێت. دووربێت لە دەستێوەردانی حزبی و ھەموو پشتیوانییەکی یەکێتیشی بۆ سەرخستنی ئەم پرۆژە نەتەوەییە دەربڕی.
ھەر لەکۆبوونەوەکەدا ھاوسەرۆک سوپاسی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرد کە ھاوکار و پشتیوانی ھەرێم و عێراق بوون لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە. بەردەوامی و فراوانکردنی ئەو ھەماھەنگییەشی بە ھاوکاری ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دووپاتکردەوە.