لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا، لە دوای تێپەڕاندنی یاسای بودجەی ٢٠٢١ پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا لە ئاستێکی زۆر باشدایە و ڕایگەیاند ھەفتەی داھاتووش شاندی دانووستانکاری ھەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە بۆ دیاریکردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە.
لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ھەڵبژاردنی گشتی داھاتووی عێراق کرا و ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت کار بکرێت بە ئاراستەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دواین پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و ھەرێم کرا و لەمبارەیەشەوە ھەردوولا ھاوڕابوون  کە دەبێت حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدرال و ھەموو لایەنە سیاسییەکان بە ھاوکاری وڵاتانی دۆست و ھاوپەیمان پێکەوە کاری زیاتر بکەن لەپێناو سەقامگیری زیاتری عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە.