ئاماری مانگی رابردووی توشبووی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی ھیوا ئاشکردەکرێت
کوردسات نیوز
٢٢ی ئایاری ٢٠٢١
١٬٣٠٧
د. یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژانە نزیکەی ٦٠٠ کەس بە مەبەستی پشکنین سەردانی نەخۆشخانەی ھیوا دەکەن و لە ماوەی مانگی رابردوودا ٢١٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە شێرپەنجە تۆمارکراوە.
وتیشی، ئەو ٢١٣ نەخۆشە دانیشتووی قەزا و ناحیە و پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقن.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی مانگی ڕابروودا ٤٨٧ حاڵەتی نا شێرپەنجەیی تۆمار کراون کە کەمی خوێن و ڤیتامین و نەخۆشی تریان ھەبووە.