مەزڵوم کۆبانێ جەخت لە بەدیھێنانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەکاتەوە
کوردسات نیوز
٢٠ی ئایاری ٢٠٢١
٥٢٨
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە لە تویتێکدا داوا لە ھاوڵاتیانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەکات پیشتوانیان بکەن بۆ بنیادنانی داھاتویەکی گەشتر.
مەزڵوم کۆبانێ ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، گفتوگۆکردنیان لەگەڵ ھاوڵاتیان ئەوەی سەلماندوە کە لە رێگە راستەکەدان، ھەموو ھەوڵێکیش دەدەن بۆ دابینکردنی سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەبا و پەروەردە و تەندروستی.
جەختیشیکردووەتەوە لە بەدیھێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.