کومەڵەی گەشەپێدانی خانووی پلاستیکی : بڕیارەکەی حکومەتی عێراق تەواوی پێچەوانەی کاری حکومییە
کوردسات نیوز
٢٢ی ئایاری ٢٠٢١
٧٦٣
دەقی ڕاگەیەنراوەکە :
چەند ڕۆژێکە حکومەتی عێراقی ڕێگری لە بەرووبوومی کشتوکاڵی دەکات کە بەرەو خوارووی عێراق بڕوات،ئەمەش
تەواو پێچەوانەی کاری حکومیەو سیاسەتێکی دوور لەبەر پرسیارێتی و بەیەک پارچەیی مامەڵەنەکردنە لەگەڵ سەروەری
نیشتیمانیدا،سەرەڕای ھەوڵەکانی بەڕێزان سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و وەزیری کشتوکاڵ و زۆرێکی تری بەرپرسان ،کە
بەنامەو بەپەیوەندی ڕاستەو خۆ لەگەڵ پەرلەمان و سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزیری کشتوکاڵی عێراق تا ئێستا وەڵامێکی
نەرێنی وەرنەگیراوە و دەستی دەستی دەکەن،ئەمەش دوورە لە پرەنسیبەکانی دەوڵەت داری و بەیەک چاوسەیرنەکردنی
عێراقە وەک یەکەیەکی ئیداری.
ئێمە وەک کۆمەڵەی گەشەپێدانی خانووی پلاستیکی کوردستان پاڵپشتی ھەوڵەکان حکومەتی ھەرێمین و ھەوڵەکانیان بەرز
دەنرخێنین.لەھمان کاتدا دان بەخۆداگرتن سنوری ھەیە و جگە لە ھەڵوێستی توندی جەماوەری جوتیاری بەرامبەر
ھەڵوێستی نابەرپرسیارانەی حکومەتی عیراقین،داوا دەکەین دوای دان بەخۆداگرتن و دوور لەپەڕچەکردار، حکومەتی ھەرێم بە بژاردەی دروست وەڵامی ھەنگاوی نابجێ و نادروستی حکومەتی عێراقی فرە خاوەن فرە بڕیار بدەنەوە .