عێراق

باڵیۆزخانەی چین لە بەغداد، ڕایگەیاند: ڕێگە بە کارمەندانی دوو کۆمپانیای چینی لە عێراق نادرێت سەردانی وڵاتەکەیان بکەن، پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا ١٤ کارمەند لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ چین، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوون. ڕۆژی ھەینیش، دەستەی فڕۆکەوانی چینی، بۆ ماوەی دوو ھەفتە، گەشتە ئاسمانییەکانی لە بەغدادەوە بۆ شاری گوانزۆ، ڕاگرت.

 دوابەدوای کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مانگی ئاداری ڕابردوودا، حکومەتی چین سەرجەم ڕێوشوێن و ڕێکارە توندەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسەکە ھەڵگرت و بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغیش گەشتە ئاسمانییەکانی لە ناوخۆ و دەرەوە ئاسایی کردەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، پشتبەستوو بە زانیاری ھەواڵگری و بەسەرپەرشتی و رێنمایی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان، ھێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە راوەدونانی پاشماوەکانی داعش و گروپە چەکدارە نایاساییەکان لە عێراقدا.

رونیشیکردەوە، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بە توندی کاردانەوەیان لەبەرامبەر ھێرش و پەلاماری گروپە چەکدارەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکان دەبێت. 

وتیشی، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان بەردەوام دەبێت بەمەبەستی ئاشکراکردنی ئەو گروپانەی بنکە سەربازییەکانی عێراق دەکەنە ئامانج.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکردوە، دوای ئەوەی پۆستەرێک لەبەردەم مەزارگەی ئەبو حەنیفە نوعمان لە ناوچەی ئەعزەمیەی بەغداد ھەڵواسراوە کە وێنەی رابەرانی ئێران رۆحەڵا خومێنی و عەلی خامنەیی و قاسم سولەیمانی و ئەبو مەھدی موھەندیسی لەسەر بوە، مستەفا کازمی فەرمانی کردوە ئەو پۆستەرە لاببرێت، لەدوای فەرمانەکەی کازمیش دەستبەجێ ئەو پۆستەرە لێکراوەتەوە. 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ئاشکرا نیە کێ ئەو پۆستەرەی لەو ناوچەیەدا داناوە کە زۆرینەیان سوننەن .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پەروەردەی عێراق سەبارەت بە تاقیکردنەوەی قۆناغەکانی خوێندن رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاریداوە، تاقیکردنەوەی ھەموو قۆناغەکانی خوێندن لە عێراق بە شێوازی ئامادەبون لە ناو پۆل ئەنجام دەدرێن، نەک بە شێوەی ئۆنلاین.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، لە ئێستادا وەزارەتی پەروەردە ھیچ پلانێکی نییە بۆ ھەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەی خوێندکاران بەشێوەی ئۆنلاین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ڕاگەیاندراوێکدا، بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ٦ ھەزار و ٢٣٣ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٣٣ کەسی تریش بەھۆی ڤایرۆسەکە، گیانیان لە دەستداوە و ٧ ھەزار و ٩٣ تووشبووش چاکبوونەتەوە.
بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە سەرەتای سەرھەڵدانی تا ئێستا، ملیۆنێک و ٩٨ ھەزار و ١٨٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٩٨٦ ھەزار و ١٣٤ کەسیش چاکبوونەتەوە و ١٥ ھەزار و ٦٧٣ تووشبووش بەھۆی ڤایرۆسەکە، گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی سانای ڕەسمی حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە،  بەشار ئەسەد لە دیمەشق چاوی کەوتووە بە "فالح فەیاز" سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، کە فەیاز نامەیەکی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشکەشی ئەسەد کردووە.


ئاماژەی بەوەکرد، نامەکە تایبەت بووە بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی بەغداد و دیمەشق و پتەوکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئەمنییەکانیان، بە تایبەت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و لەناوبردنی مۆڵگە تیرۆرستییەکان لە سنوورەکانی نێوانیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، کار لەسەر گەڕاندنەوەی پارە بلۆککراوەکانی ڕژێمی بەعس لە ئیتاڵیا دەکەن، کە بە زیاتر لە ٦٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت.
پێشتریش "سەفیە سوھەیل" باڵیۆزی عێراق لە ڕۆما ئاشکرایکرد، عێراق بە ڕەسمی داوای لە حکومەتی ئیتاڵیا کردووە، پارە بلۆککراوەکانی عێراق لە بانکەکانی ئەو وڵاتە ئازاد بکات و وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیاش دڵنیاییداوە لە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دکتۆر ڕوبا فەلاح ئەندامی تیمی راگەیاندن لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندووە ، لەکاتی گەیشتنەوەی ئەو عێراقیانەی لە ھندستان گیریان خواردبوو ، پشکنین بۆ سەرجەمیان کراوەو دەرکەوتووە لە کۆی ئەو ٣٩٩ کەسەی گەراونەتەوە ٨٢ یان توشبوی کۆرۆنان ، بەڵام توشبوەکان توشبوی جۆرە نوێکەی ھندستان نیین بەڵکو توشبوی کۆڤید ١٩ ن ، راشیگەیاندوە کە وەزارەتی تەندروستی بەمنزیکانە تاقیگەیەکی تایبەت بە پشکنینی جۆرەکانی کۆرۆنا دەکاتەوە .
ئێوارەی ٢ شەممە یەکەم کاروانی ئەو عێراقییانەی لە ھندستان گیریان خواردبوو گەیشتەوە عێراق کە ژمارەیان ٣٩٩ عێراقیی بوو ، لە داھاتووشدا بە چەند گەشتێکی تر تەواوی ئەو عێراقیانە دەگەرێندرێنەوە کە لە ھندستان گیریان خواردووە .
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، تیرۆریستانی داعش پەلاماری پۆلیسی نەوتیان لە کێڵگەی نەوتی"بای حەسەن" لە خۆرئاوای "دوبز" داوە و شەڕ و پێکدادان دروست بووە، بەھۆشیەوە پۆلیسێکی نەوت شەھید بووە و ٣یانی تریش برینداربوون. 
لە لایەکی ترەوە، تیرۆریستانی داعش بەرپرسیارێتی خۆیان لە پەلامارەکەی رۆژی ھەینی بۆ سەر ھێزی پێشمەرگە لە سنوری پردێ راگەیاند، کەژمارەیەک شەھید و برینداری لێکەوتەوە. 
لە گوندێکی "داقوق"یش بۆمبێک بە پۆلیسی فیدراڵی تەقییەوە و ٢ پۆلیس گیانیان لەدەستدا و ٣ی تریش برینداربوون.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 "جومانە غەلای" وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رەزامەندی لەسەر تۆمارکردنی ٤٤ ھاوپەیمانی و ٢٦٧ حزب دراوە، کۆی گشتی کاندیدەکانیش گەیشتۆتە نزیکەی ٣ ھەزار و ٥٢٣ کەس، کە ھەزار و ٢ کەسیان لەلایەن ھاوپەیمانەکانەوە پێشکەش کراون، ھەزار و ٦٣٤یشیان کاندیدی حزبەکانن، تەنھا ٨٨٧کاندیدی سەربەخۆش ھەن. "جومانە غەلای" وتیشی لە نێو کاندید بووەکاندا  کورسی کۆتای ژنان بەھەند وەرگیراوە بەرێژەی ٢٥% و ٩٣٦ کاندیدی ژن ھەن. 
 ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بڕیارەی ١٠/١٠ بەڕێوەبچێت، کە پێشتر مانگی حوزەیرانی ئەمساڵی بۆ دیاری کرابوو. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
" جاسم بەخاتی" ئەندامی ڕەوتی حیکمە ڕایگەیاند، کۆنەبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیوەستە بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وبەتایبەت تووشبوونی ژمارەیەکی زۆری پەرلەمانتار و کارمەندی ئەنجومەنی نوێنەران بە کۆرۆنا بوون، ڕاشیگەیاند، تائێستا ھیچ ئاماژەیەک نیە بۆ بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە چەند ڕۆژی داھاتوودا و پێشبینی دەکرێت، دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکان بکەوێتە دوای پشووەکانی جەژنی ڕەمەزان. 
تائێستا سەروو ٥٠ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لە ماوەی ڕابردووشدا پێنج کەسیان گیانیان لە دەستد
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(قاسم عەرەجی) ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەدمیڕاڵ (یواکیم ڕۆڵ) سەرۆک ئەرکانی ھێزەکانی ناتۆ ڕایگەیاند، بەغداد نایەوێت ھیچ ھێزێکی بیانی شەڕکەر لەسەر خاکەکەی بمێننەوە و تەنھا وەک ئەرکی ڕاوێژکاری پێویستی بەو ھێزانەیە.


(ئەعرەجی) ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کشانەوەی ھێزە بیانییەکان یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی سەقامگیری عێراق. وتیشی، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی پلانی نییە بۆ زیادکردنی ھێزەکانیان لە عێراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاوێژکاری بازرگانی باڵیۆزخانەی چین لە بەغداد ڕایگەیاند، حکومەتی چین لەگەڵ حکومەت و بانکی ناوەندی عێراق، لە نزیکەوە کار بۆ بەگەڕخستنەوە ڕێککەوتنەکەی نێوانیان دەکەن، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، سەرەڕای لێکەوتە نەرێنییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چین گەورەترین کڕیاری نەوتی عێراقە.


ئاشکراشیکرد، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ساڵانەی نێوان (چین و عێراق) گەیشتووەتە ٣٠ ملیار دۆلار، بەم نزیکانەش (چین) بەشداری دەکات لە بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری عێراق لە کەرتی (کارەبا و ئاو و پەروەردە و پەیوەندییەکان)دا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سێ مووشەک ئاڕاستەی بنکەی "بەلەد" لە پارێزگای "سەڵاحەدین" کران، "پنتاگۆن"یش دەڵێت ھێرشەکە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.


میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ٣ مووشەک لە جۆری کاتیۆشا ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی "بەلەد" کراون کە ژمارەیەک ئەمریکی تێدا جێگیرکراوە، ئەوەش دووەمین ھێرشە بۆ سەر ئەو بنکەیە لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ سەعاتدا. 


"جۆن کێربی" وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش ڕایگەیاند، ئاگاداری ئەو ھێرشە مووشەکییەن بەڵام ھیچ قوربانییەکانی لە نێو ئەمریکییەکان لێنەکەوتووەتەوە.


جەختیشی کردەوە لەوەی ئەرکی ئەمریکییەکان لە عێراق ھاوکاریکردنی ھێزە ئەمنییەکان و بەردەوامیدانە بە جەنگ لە دژی تیرۆریستانی داعش.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عەلی عومەر" یاریدەدەری پارێزگاری نەینەوا بۆ کاروباری کۆچبەران بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، گەڕانەوەی ١٠٠ خێزانی کەسوکاری تیرۆرستانی داعش لە کەمپی ھۆل بۆ کەمپی جەدعە لە سنوری پارێزگای نەینەوا، ناڕەزایی کەسوکاری قوربانیانی دەستی تیرۆرستانی لێکەوتەوە، پارێزگاری نەینەواش حکومەتی ناوەندی ئاگادار کردووەتەوە و لە ئێستادا پڕۆسەکە ڕاگیراوە.


"عەلی عومەر" وتیشی نزیکەی ٢٥ ھەزار عێراقی لە کەسوکاری داعش لە کەمپی "ھۆل" نیشتەجێن، زۆربەیان خەڵکی "ئەنبار و سەڵاحەدین"ن، بەشێکی کەمیان خەڵکی "نەینەوا"ن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەھۆی زیادبوونی ئامارەکانی توشبوون و گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر پێشنیاری لیژنەی باڵای تەندروستی، کە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ قەدەغەی ھاتوچۆی گشتی رابگەیەنرێت، بڕیارەکەش لە (١٢)-ی ئەم مانگەوە  جێبەجێدەکرێت.
بەپێی بڕیارەکە کۆڕوکۆبوونەوەکان قەدەغەدەکرێت و (موڵەکان و خواردنگە و کافتریا و مەلەوانگە) و ھۆڵەکانی (سینەما و ئاھەنگ، وەرزشی)یش دادەخرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...322323324325326327