"فەواز عەبدولعەباس" سەرۆکی پڕۆگرامی عێراق لە لیژنەی نێودەوڵەتی کاروباری بێسەروشوێنان ڕایگەیاندووە لە ساڵانی ڕابردوودا تیرۆریستانی داعش ٦٠٠ زیندانیکراوی گرتووخانەی بادوشیان کوشت و تەرمی بەشێکی زۆریان دۆزرایەوە، بەڵام تەرمی ٢٢٠یان کە خەڵکی بەغدادن تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە ھەر بۆیە وەک بێسەروشوێن مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکەیان دەکرێت و لیژنەی نێودەوڵەتی کاروباری بێسەروشوێنان بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق، لێکۆڵینەوە لەو دۆسیەیە دەکات و دواتر لە ڕاپۆرتێکدا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ڕادەگەیەنێت.