عێراق

لیژنەی لێکۆڵینەوە لە روداوی ئاگرکەوتنەوەلە نەخۆشخانەی (ئیبن خەتیب)، ھۆکاری ڕووداوەکەی خستۆتە ئەستۆی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە و بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی، وەزیری تەندروستی و پارێزگاری بەغدادیشی بە کەمتەرخەم ناوبردووە.


لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیشدا، (حەسەن تەمیمی) نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پیشکەشکرد و مستەفا کازمیش پەسەندی کردووە.


سەرچاوەیەکیش لە ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاندووە" دوای (حەسەن تەمیمی)، (محمەد جابر عەتا) پارێزگاری بەغدادیش نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکردووەن، بەڵام تا ئێستا ھیچ سەرچاوەیەکی رەسمی زانیارییەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ "حەلبوسی" بێتە ھەولێر و چەند دیدار و کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لێپرسراوانی ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدات. سەردانەکەی "حەلبوسی"ھاوکاتە لەگەڵ تۆمارکردنی حزب و ھاوپەیمانییەکان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە ١٠/١٠ بەڕێوەدەچێت.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەندیکای مامۆستایانی بەسرە ئاشکرایکردوە ، تەنھا لە ماوەی یەک ھەفەتدا ٢٩٥ حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو خوێندکارانی بەسرە تۆمار کراوە و زیاتر لە ٤٥ مامۆستا و فەرمانبەریش توشی ڤایرۆسەکە بون  ، تا ئێستاش لە ١٤٠ خوێندنگا کە رێژەی لە سەدا ٢٠ ی خوێندنگاکانی بەسرە پێکدەھێنن ، حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە ، ئەم ئامارانەش لە ئێستادا مەترسیدارە ، ھەربۆیە داوایان کردوە تا ئامارەکان کەم دەبنەوە خوێندن لە پارێزگای بەسرە بە ئەلکترۆنی بکرێت .


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی نووسینگەکەی، بەبەشداری فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگەو لێپرسراوانی ئەمنیی و وەزیرانی بەرگریی و ناوخۆ و دارایی عێراق، مستەفا کازمی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی باڵای کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رەوشی ئەمنیی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی سەربازیی بەپەلە، لەدژی پاشماوەکانی داعش لە عێراقدا.


لە ڕاگەیاندراوەکەدا، باس لەوەشکراوە: مستەفا کازمی داوای کردووە ھێزە ئەمنییەکان دەستپێشخەر بن لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی  لەدژی پاشماوەکانی داعش لەم وڵاتەداو ھەماھەنگی پێویست لەنێوان پێشمەرگەو سوپای عێراقدا، ھەبێت.


لەلایەکی تریشەوە، فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، لە  ھەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی فەیسبوک، رایگەیاند: لەگەڵ فەریق جەمال سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداریان لە کۆبونەوەیەکی فراوانی ئەمنیی و سەربازیی کردووە کە لەلایەن مستەفا کازمی سەرپەرشتی کراوە.
ئاماژەی بەوەشدا: لە کۆبونەوەکەدا، بڕیاردرا بە زیاتر چالاککردنی ھەماھەنگی و کارە ھاوبەشەکانی لیژنە ھاوبەش و تیمە ھاوبەشەکانی نێوان سوپاو و ھێزەکانی پێشمەرگە لە سەنتەرە ھاوبەشەکانی نێوانیان و پڕکردنەوە بۆشاییەکان و ئاڵووێر کردنی زانیاریە ھەواڵگریەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە ، دوو زیندانیی تر کە  لە گرتوخانەی ھیلالی پارێزگای موسەننا ھەڵاتبون ، دەستگیرکراونەتەوە ،بەو شێوەیەش  لە کۆی ٢١ زیندانیی کە لە گرتوخانەکە ھەڵھاتبون ١١ یان دەستگیرکراونەتەوە .


ڕۆژی یەکشەممە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ھەڵاتنی ٢١ زیندانیی لە گرتوخانەی ھیلالی پارێزگای موسەننا ڕاگەیاند ، کە سەرجەمیان تۆمەتباربون بە دۆسیەکانی ماددەی ھۆشبەر، ڕاستەوخۆش دوای ڕوداوەکە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی باڵا بە سەرۆکایەتی بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ لێکۆڵینەوە پێکھێنرا 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمرۆ یەکەمین گەشتی ئاسمانی بەرەو ھندستان ئەنجامدەدرێت، بە مەبەستی ھێنانەوەی ئەو ھاوڵاتییە عێراقییانەی لە ھندستان، بەھۆی تەشەنەکردنی جۆرێکی گۆڕاوی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیریانخواردووە.


بەپێی ئاماری دەسەڵاتی فرۆکەوانیی مەدەنیی عێراق، زیاتر لە ھەزار ھاوڵاتی عێراقی لە ھندستان گیریانخواردووە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ عێراق، پێشتریش شانەی قەیرانەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، ژمارەیەک ھاوڵاتی عێراقی لە ھندستان تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ھەشت کەسیان گیانیان لە دەستداوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ڕیاز مەسعودی ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندوە ، رەوشی خوێندن و پەروەردەو خوێندنی باڵا لە عێراق بەرەو ئاراستەیەکی خراپ دەروات و رێژەی لە سەدا ٩٠ ی ئەو بروانامانەی کە دەدرێنە خوێندکارانی خوێندنی باڵا لە دەرەوەی عێراق لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ ، ڕاستەقینە نین و خوێندکاران لە دەرەوە بە بێ دەوام کردن و بەھۆی پارەوە لە زانکۆ دان پێدا نەنراوەکانەوە وەری دەگرن .
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی داتاکانی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق سۆمۆ تێکڕای ھەناردەی نەوت بۆ مانگی نیسان ٨٨ ملیۆن و ٣٨٩ ھەزار و ٣١٩ بەرمیل بووە کۆی داھاتەکەشی پێنج ملیار و ٥٢٥ ملیۆن و ٣٣٠ ھەزار دۆلار بووە . 

کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق  سۆمۆ سەبارەت بە تێکڕای ھەناردەی نەوتی خاو دەڵێت، ٨٥ ملیۆن و ٥٣٤ ھەزار و ٩١٦ بەرمیل لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و خواری عێراقەوە بووە و تەنھا بڕی ٢ ملیۆن و ٨٦٣ ھەزار و ٤٠٣ بەرمیل لە کەرکوکەوە و لە ڕێگای بەندەری جیھانەوە ھەناردەکراوە و ھیچ ئاماژەیەکی بە نەوتی ھەرێمی کوردستانیش نەداوە کە لە ڕێگای عێراقەوە ھەناردە کرابێت بۆ مانگی نیسان .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شانەی ڕاگەیاندنی جەنگیش ڕایگەیاندووە، ھێزە ئەمنییەکان ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان بە ناوچەکەدا دەستپێکردووە بۆ گەڕان بەدوای ئەو چەکدارە تیرۆریستانەی ئەو بۆمبانەیان لەناو ئەو ئوتومبیلانەدا چاندووە کە سەر بە فەوجی ٣ی لیوای ٥٩ی فرقەی شەشی سوپای عێراق بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە وتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیئتیلافی نەسڕ بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی و ڕەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتی عەممار حەکیم، ئیئتیلافێکی نوێیان بە ناوی "ھێزی دەوڵەت" پێکھێناوە بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پێشوەخت، کە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی داھاتوو، بەڕێوەبچێت.


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، بڕیاریدابوو بە درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردنی ھاوپەیمانییەکان و ناوی کاندیدەکان.


بە وتەی چەند سەرچاوەیەکی سیاسی، ھاوپەیمانی نوێ لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پێشوەخت پێکدەھێنرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیئتیلافی نەسر کە لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق سەرۆکایەتی دەکرێت، لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئیدانەی لێدوانەکەی سلێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا دەکەن لە بارەی دروستکردنی بنکەیەکی سەربازیی لە چیای مەتینا لە سنووری بادینان.


ئاماژەی بەوەشکردووە، داوای لەلایەنە پەیوەندیدارەکانیش کردووە، ڕێوشوێنی بە پەلە و پێویست بۆ پاراستنی سەروەری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، بگرنەبەر و داواشی لە ئەنقەرە کرد سیاسەتی خۆی لە بەرامبەر عێراق، بگۆڕێت.


پێشتر سلێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا، ڕایگەیاندبوو، حکومەتی ئەنقەرە بە نیازە بنکەیەکی سەربازیی لە چیای مەتینا لە سنوری بادینان دابمەزرێنێت.


وتیشی، چیای مەتینا ناوچەیەکی ستراتیژییە و نزیکە لە چیاکانی قەندیل کە بە پێگە و ناوەندی سەرەکی پارتی کرێکارانی کوردستان، دادەنرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە ئامادەکاریدایە بۆ ئەوەی ھەنگاو بە ھەنگاو بگەڕێتەوە بۆ پێشەنگی وڵاتانی بەرھەمھێن و ھەناردەکاری خورما.


(حەمید نایف) وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو کۆتا بڕی ھەناردەکراویان ناردووە بۆ وڵاتانی دەرەوە کە نزیکەی ٦٠٠ ھەزار تۆن بووە لە ھەموو جۆرەکانی خورما و بەمەش عێراق ڕیزبەندی چوارەمی جیھانی گرتووە لە وڵاتانی بەرھەمھێنی خورمادا.


زیادبوونی بەرھەمداری خورما لەم ساڵانەی دوایدا دەگەڕێتەوە بۆ ھاندانی حکومەت کە لە ئێستادا لە بری ٢٠٠ ھەزار دینار بۆ ھەر تۆنێک خورما بڕی ٧٠٠ ھەزار دیناری پێدەدات و بەو ھۆیەشەوە ژمارەی دارخورماکانی عێراق زیادیکردووە بۆ ١٧ ملیۆن دارخورما.


عێراق تا سەرەتای ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لە ڕیزبەندی یەکەمی وڵاتانی بەرھەمھێنی خورمادا بوو، چونکە خاوەنی زیاتر لە ٣٣ ملیۆن دارخورما بوو، بەڵام لە کۆتایی نەوەدەکان ژمارەی دارخورماکانی کەمیکرد بۆ ٩ ملیۆن دارخورما و بەمەش بەرھەمداری خورمای کەمی کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەعیم عەبودی سەرکردە لە ھاوپەیمانی فەتح، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ھاوپەیمانی فەتح ناوی سەرجەم کاندیدەکان یەکلایی دەکاتەوە و شەوی ڕابردووش ناوی بەشێک لە کاندیدەکانی ڕادەستی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، کردبوو.


ڕوونیشیکردەوە، ھاوپەیمانی فەتح وەک کوتلەیەکی یەکگرتوو بەشداری لە پڕۆسەی ھەڵژاردنی پێشخوەت دەکات کە لە چوار ھێزی سەرەکیی پێکھاتووە و بریتین لە ڕێکخراوی بەدر، سادقون، سەنەد و نوسەحیح.


پێشتریش، وتەبێژی عەسائیبی ئەھلی حەق، ڕایگەیاندبوو، ھاوپەیمانی فەتح سەرجەم دۆسیەکانی تایبەت بە ھەڵبژاردنی داھاتووی یەکلایی کردووەتەوە و بە یەک لیست ناوی کاندیدەکانی، پێشکەشکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی بەسڕە رایگەیاند، لە ماوەی ھەفتەی رابردوو، ٤٤٠ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو خوێندگاکانی ئەو پارێزگایە تۆمارکراوە، کە ٣٩٠یان خوێندکاران و  سێ خوێندنگەش داخراون.

 تەندروستی بەسڕە، بەھۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە، پێشنیاری راگرتنی دەوام و داخستنی خوێندنگەکانی کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ناوی سەرجەم ئەو دامەزراوانەی ئاشکراکرد کە دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێنراوەکانی ھەرێم و زانکۆکانی عێراقن. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی دامەزراون دەرچووی کۆلێژە پزیشکییەکان و پەرستاری لە زانکۆ و پەیمانگەکان و پەیمانگە پزیشکی و تەکنیکییەکانن. وەزارەتی تەندروستی عێراق راشیگەیاند، ئەو خوێندکارانەی دامەزراون دەرچووی ساڵی خوێندنی ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ژمارەیەک فەرمانبەری نەخۆشخانەی "ئیبن خەتیب" دەرکرد .

بەپێی راگەیەندراوێکی ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، لەدوای روداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغداد، دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە چەندین رێکاری لێکۆڵینەوەی گرتووەتەبەر و وتەی شایەتحاڵانی وەرگرتوە، ھەروەھا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی نەخۆشخانەکە دەرکردوە کە لە نێویاندا لێپرسراوی بەشی چاککردنەوە و لێپرسراوی بەرگری شارستانی و لێپرسراوی چاککردنەوەی بتڵە ئۆکسجینەکان و یاریدەدەری بەرێوەبەر ھەیە.

شەوی شەممە، بەھۆی تەقینەوەی بتڵێک ئۆکسجینەوە، ئاگرێکی بەھێز لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا لە بەغداد کەوتەوە و بەپێی دوایین ئامار، کە لەلایەن کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، بەھۆی روداوەکەوە ١٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...323324325326327