وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، سەرەتای ھەفتەی داھاتوو ١٢ ھەزار دۆز لە ڤاکسینی کۆمپانیای "فایزەر" دەگاتە عێراق، ئەوەش زۆرترین بڕە کە لە ماوەی ھەفتەیەکدا رەوانەی عێراق بکرێت، راستەوخۆش بەسەر ناوەندەکانی تەندروستی لە "بەغداد" و پارێزگاکانی تر دابەش دەکرێن.
وەزارەتی تەندروستی عێراق دەشڵێت، ئەمساڵ ١٢ ملیۆن دۆز لە ڤاکسینی فایزەر دەستەبەر دەبێت، داواشی لە ھاووڵاتیان کرد پێشوازی لە ھەڵمەتەکانی کوتان بکەن، چونکە تاکە رێگەیە بۆ سنوردارکردنی زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا.
توعمە لھێبی ئەندامی لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندوە، پێش کۆرۆناش دیاردەی نەخوێندەواری لە عێراقدا ھەبووە، بەڵام لەدوای بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و داخستنی ژمارەیەکی زۆر لە ناوەندەکانی نەھێشتنی نەخوێندەواری، ژمارەی نەخوێندەواران زیادیکردوە و گەیشتووەتە ٢٠٪.
حەیدەر فاروق وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاندوە، لەماوەی رابردوودا کاریان کردوە بۆ کردنەوەی نزیکەی ٢٠ ھەزار ناوەندی نەھێشتنی نەخوێندەواری، کە توانایان ھەبێت دوو ملیۆن فێرخواز لەخۆبگرن، لە داھاتووشدا ھەوڵەکانیان زیاتر دەکەن بۆئەوەی رێگە نەدەن دیاردەی نەخوێندەواری زیاتر لە عێراق بڵاوببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرینەی ئەو تاوانبارانەی لە دادگای عێراق ھەڵھاتوون لە تورکیا و ئیماڕات نیشتەجێن، و لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوە ھەوڵدەدەن گێرانەوەیان دراوە.
پۆلیسی ئینتەرپوڵ ڕاشیگەیاندووە، توانیویانە پێنج تاوانباری سەرەکی دۆسیەی (سپایکەر) لە دەرەوەی عێراق دەستگیر بکەنەوە ڕادەستی بەغدادی بکەنەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ، لە کۆبونەوەیەکدا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ھەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی عێراق و میسر و ئوردن پەیوەندییەکانی نێوان ھەرسێ وڵاتیان تاوتوێکردوە و دوپاتیان کردۆتەوە کە پێویستە ھەماھەنگی و ھاوکاری نێوانیان فراوان بکرێ ، باس لەوەشکراوە ئامادەکارییەکان بۆ رێکخستنی لوتکەی سێ قۆڵی نێوان ئورودن و میسر و عێراق لە بەغداد دەستیپێکردۆتەوە کە بریاربوو لە مانگی ئازار یاخود نیسانی ئەمساڵدا بەرێوەبچێت .
تا ئێستا دوو جار لوتکەی سێ قۆڵی میسر و ئوردن و عێراق دواخراوە ، جاری یەکەم لە مانگی ئازاردا بەھۆی پێکدادانی دوو شەمەندۆفێرەوە بوو لە میسر کە دەیان قوربانی لێکەوتەوە ، جاری دوەمیش لە مانگی نیساندا بەھۆی ئاڵۆزبونی رەوشی ئوردن و شکستپیھێنانی ھەوڵێکی کودەتای سەربازی بوو لەو وڵاتە ، تا ئێستاش وادەی بەرێوەچوونی دیاریکراو نیە .
باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغداد، داوای لە ھاوڵاتیانی لە عێراق کرد، کە تەمەنیان لە ١٨ ساڵ زیاترە بەشداری پڕۆسەی دەنگدانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەیان بکەن و دەرگای ناوەندەکانی دەنگدانیش کە لە نێو باڵیۆزخانەکانی ئێراندا دەبێت، لە سەعات ٨ی بەیانی تاکو ٦ی ئێوارە کراوە دەبێت.
"عەبدولزەھرە ھنداوی" وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاربوو سەرژمێری گشتی لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجام بدرێت، بەڵام قەیرانی دارایی و سەرھەڵدانی کۆرۆنا بوونە ڕێگر، بۆ ساڵی ٢٠٢١یش داوای نزیکەی ١٣٠ ملیار دیناریان کردووە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی پڕۆسەکە بەڵام لە بودجەدا ھیچ بڕە پارەیەک بۆ ئەنجامدانی دابین نەکرا.
"ھنداوی" ڕاشیگەیاند، پێویستیان بە ١٥٠ ھەزار سەرژمێر ھەیە کە سەردانی خێزانەکان بکەن لە سەرجەم پارێزگاکان و ھیوادارن ساڵی ٢٠٢٢ بتوانن سەرژمێری گشتی ئەنجام بدەن و پارەی پێویستی بۆ دابین بکرێت.
"خەزعەلی" ڕایگەیاند، ھیچ کات دەستبەرداری بژاردەی سەربازی نابن لە دژی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق، تا ئەو کاتەی بە تەواوی دەکشێنەوە، وتیشی لە ھەڕەشەی ئەمریکا ناترسن و بڕیاری ڕووبەڕووبوونەوەیان دراوە.
"خەزعەلی" باسی لەوەش کرد، سوربوون لەسەر مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا بە مانای ئەوە دێت کە ڕێگەچارەی سیاسی و ئاشتییانە سودی نییە، بژاردەی سەربازی و ڕووبەڕووبوونەوەش تاکە بژاردەی شەرعییە بۆ ناچار کردنیان بە کشانەوە.
"خەزعەلی" ئەوەشی وتووە کە دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران ڕەتدەکەنەوە و ھەڕەشەی خۆپیشاندانی ھێزەکانی حەشدی شەعبی و چوونە سەر شەقامی کرد.
وتیشی، بە پێی دەستوری عێراقی دەبێت ڕێزبگرین لە سەروەری خاکی دراوسێکانیان بە ھەمان شێوە دەبێت دراوسێکانیشیان ڕێز لە سەروەری وڵاتەکەیان بگرین.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزەچەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، زۆرێک لە وڵاتان بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکانیان پیشت بە تەکنەلۆژیا دەبەستن ئەوانیش لە ئێستادا چەندین کامێرای چاودێرییان لە ناوچەکانی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە داناوە و ھیوادارن لە داھاتوودا سەرکەوتن بەدەستبھێنێت.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریداوە، لە چوارچێوەی دانانی فەرمانبەری گرێبەست بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو، دەبێت ئەو کەسەی فۆڕمی داواکاری بۆ دامەزراندن پڕ دەکاتەوە، کارتی ئەلیکترۆنی دەنگدەر یان پسوڵەی نوێکردنەوەی داتا بایۆمەترییەکانی ھەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە نزیکەی مانگێکە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان فۆڕمی داواکاری بۆ دامەزراندن داناوە و بەشێک لە فەرمانبەرانی عێراقیش فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە و چاوەڕوانن ناویان بۆ دامەزراندن و چاودێری ھەڵبژاردن بێتەوە.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو ھێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد و زیانی گیانی نەبووە.
راشیانگەیاند، سیستمی بەرگری ئەمریکا شکستی ھێناوە لە بەرپەرچدانەوەی ئەو فڕۆکەیە.
چوار رۆژ لەمەوبەریش بنکەی سەربازی "ڤیکتۆریا" لە فڕۆکەخانەی "بەغداد" بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج، کە سەربازانی ئەمریکی تێدا جێگیر کراوە.
فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکاش نیگەرانیان دەربڕیوە لە زیادبوونی ھێرشەکان و بەکارھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، چونکە بەرپەرچدانەوەیان قورسە و سیستمی رادارەکان ناتوانن دەستنیشانی بکەن.
عەبدولزەھرە ھنداوی وتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت، سیاسەتێکی تایبەت نییە بۆ سنوردارکردنی چڕی دانیشتووان، ئەو وڵاتانەشی سیاسەتیان داناوە روبەڕووی کەمی دەستی کار و توانای گەنجان بۆ کارکردن بوونەتەوە.
وتیشی ژمارەی دانیشتووانی عێراق ساڵانە ٨٥٠ ھەزار بۆ یەک ملیۆن کەس زیاد دەکات و کار دەکەن لەسەر ھۆشیارکردنەوەی خەڵک.
بە وتەی ھنداوی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی عێراق بەراورد بە وڵاتانی تر زیاترە، بە شێوەیەک لە ساڵی ٢٠٢٠ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکە ٤٠ ملیۆنی تێپەڕاند، لە کاتێکدا لە ساڵی ١٩٧٩ ژمارەیان ١٢ ملیۆن بووە و لە ساڵی ١٩٩٧یش بۆ ٢٢ ملیۆن کەس بەرزبووەتەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئۆپراسیۆنەکەدا ھێزە وشکانییەکان و ھێزی ئاسمانی لە ١٠ میحوەرەوە بەشدار دەبن بۆ لەناوبردنی شانە نوستووەکانی تیرۆریستانی داعش لە سنوری ئۆپراسیۆنەکانی جزیرە و خۆرئاوای پارێزگای نەینەوا و سەڵاحەدین.
ھەر ئەمڕۆ و دوای راگەیاندنی ئەو ئۆپراسیۆنە، وەفدێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتی عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی پارێزگای نەینەوایان کرد.
ھەفتەی رابردووش، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ئۆپراسیۆنی ئەمنی فراوانیان لە ناوچەی دوزخورماتوو لە پارێزگای سەڵاحەدین راگەیەند.
زیاز حلفی بەرێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی عێراقی راگەیاند، ھیچ گفتوگۆیەکیان لەگەڵ کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمرکی بۆ کڕین و ھاوردەکردنی ڤاکسینی ئەو کۆمپانیایە بۆ عێراق نیە وھۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ زۆری نرخ و تێچووەکەی کە سێ ھێندەی ڤاکسینی فایزەر-بایۆنتیکە.
لەبارەی کڕینی ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی روسیەوە وتیشی، تائێستا ئەو ڤاکسینە روسییە مۆڵەت و رێگەپێدانی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی نیە و لە ئەگەری رێگەدان بە بەکارھێنانی گفتوگۆی کڕینی دەستپێدەکەن.
لە عێراقدا چەند جۆرێکی ڤاکسینی کۆرۆنا بەکاردەھێنرێت و بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستیش، تائێستا لە سەرتاسەری عێراق، نزیکەی ٧٠٠ ھەزار کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان بەکارھێناوە.
وەزیری کشتوکاڵی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، ھێنانی مریشک بۆ عێراق بەشێوەیەکی نایاسایی، ھۆکاری سەرەکی گواستنەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە بوو بۆ پەلەوەرەکانی عێراق، بەڵام کارەکانیان بەردەوامە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ئەنفلۆنزاکە و ئێستا رەوشەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە.
وتیشی، ھەر پەلەوەرێک توشی ئەنفلۆنزاکە بوبێت لەناوبراوە، بڕی ئەو زیانانەش کە لەماوەی رابردوودا بەھۆی ئەنفلۆنزای باڵندەوە بەر کێڵگە پەلەوەرییەکانی بەسرە و پارێزگاکانی تر کەوتوە لەداھاتوودا رادەگەیەندرێت .