"عەبدولزەھرە ھنداوی" وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاربوو سەرژمێری گشتی لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجام بدرێت، بەڵام قەیرانی دارایی و سەرھەڵدانی کۆرۆنا بوونە ڕێگر، بۆ ساڵی ٢٠٢١یش داوای نزیکەی ١٣٠ ملیار دیناریان کردووە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی پڕۆسەکە بەڵام لە بودجەدا ھیچ بڕە پارەیەک بۆ ئەنجامدانی دابین نەکرا.


"ھنداوی" ڕاشیگەیاند، پێویستیان بە ١٥٠ ھەزار سەرژمێر ھەیە کە سەردانی خێزانەکان بکەن لە سەرجەم پارێزگاکان و ھیوادارن ساڵی ٢٠٢٢ بتوانن سەرژمێری گشتی ئەنجام بدەن و پارەی پێویستی بۆ دابین بکرێت.