عێراق

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق  لە شاری بەغداد، لەگەڵ " بەسام تەعنە" وەزیری نەوت و سەرچاوە سروشتییەکانی سوریا کۆبووەوە و ڕایگەیاند، گفتوگۆیان لە بارەی پرسی گازی سروشتی کردووە و عێراق پلان دادەنێت بۆ کڕین و ھاوردەکردنی گازی سروشتی لە سوریاوە، لەگەڵ ئەو وڵاتەش لە ڕێککەوتن نزیکبوونەتەوە و ئەگەریشی ھەیە ھەر لە ڕێگەی خاکی سوریاوە، گازی سروشتی لە میسڕەوە ھاوردە بکەن.


جێی ئاماژەیە، لە ئێستادا عێراق پشت بە کڕینی گازی سروشتی ئێران دەبەستێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"ئەحمەد عەبادی" وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو "ماجد حەنتوش" وەزیری کارەبا  بە یاوەری وەفدێکی باڵا دەچێتە "تاران" و ھەماھەنگییەکان لەسەر پرسی کارەبا و ھاوردەکردنی گاز و قەزەکانی سەر عێراق کە بڕەکەی ٤ ملیار دۆلارە لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات. 
ئەو سەردانەش لە کاتێکدایە کە خۆپیشاندانی ھاووڵاتیانی عێراق دژی کەمی خزمەتگوزاری و نەبوونی پێویستی رۆژانە بەردەوامە. 
ئێران رۆژانە ٢٠ ملیۆن مەتر چوارگۆشە گاز رەوانەی عێراق دەکات و ئەو بڕەش پێویستی وڵاتەکە لە کارەبا پڕناکاتەوە، بە تایبەت لە وەرزی ھاوین کە لە رۆژێکدا پێویستی بە ٧٠ ملیۆن مەتر چوارگۆشە گاز ھەیە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ پلانێکیان بۆ فراوانکردنی بڵاوکردنەوەی ھێزەکانیان لە پارێزگای "دیالە" دەستپێکردووە، بە تایبەت ھێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا. 
بڵاوکردنەوەی ئەو ھێزانە  بە فەرمانی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بووە بۆ رێگری کردن لە پەلامارەکانی شانە نوستووەکانی داعش و ئەگەری قۆستنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە پارێزگاکەدا ھەیە، ھانی ھاووڵاتیانیش دەدەن بگەڕێنەوە گوندەکانیان تاوەکو  لەلایەن تیرۆریستانەوە داگیر نەکرێتەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ڕاگەیاندراوێکدا، بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ٦ ھەزار و ٨٥٨ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٤٤ کەسی تریش بەھۆی ڤایرۆسەکە، گیانیان لە دەستداوە و ٧ ھەزار و ٥٢ تووشبووش چاکبوونەتەوە.


باس لەوەشکراوە، تەنھا لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا، ١١ ھەزار و ١٩٤ کەس، ڤاکسینی کۆرۆنایان لێدراوە.


بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە سەرەتای سەرھەڵدانی تا ئێستا، ملیۆنێک و ٥١ ھەزار و ٨٦٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٩٢٧ ھەزار و ٥٧٥ کەسیش چاکبوونەتەوە و ١٥ ھەزار و ٣٩٢ تووشبووش بەھۆی ڤایرۆسەکە، گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرایکردووە، بڕیارەکەی (مستەفا کازمی)، بۆ بەشداری نەکردن لە پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت و پشتیوانی نەکردنی ھیچ لیست و کاندیدێک، لەسەر داوای (موقتەدا سەدر) بووە، لە بەرامبەردا پشتیوانی بکرێت بۆ درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی بۆ خولی دووەم.


ڕۆژی سێ‌شەممە سەرچاوەیەکی نزیک لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، (کازمی) بە نیاز نییە بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران خۆی کاندید بکات، یاخود کەسە نزیکەکانی حزب بۆ ئەو مەبەستە دروست بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نووسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، لە ڕاگەیاندراوێکدا، بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە بەغداد بەڕێوەچوو، قاسم ئەعرەجی و ماسیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و دوایین پێشھاتە ئەمنیی و سیاسییەکانیان لە ناوچەکەدا، تاووتوێ کردووە.


باس لەوەشکراوە، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد ئامادەیی وڵاتەکەی نیشانداوە بۆ ھاوکاریکردنی عێراق، لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.


بە پێی ڕاگەیاندراوەکە، ھەردوولا گفتوگۆیان لە بارەی مەترسییەکانی کامپی ھۆل لە سوریا کردووە، کە ژمارەیەکی زۆری خێزان و منداڵی چەکدارانی گروپی تیرۆریستی داعش تێیدا نیشتەجێکراوە و بە پێویستیان زانیوە لە داھاتوویەکی نزیکدا، ئەم پرسە یەکلایی بکرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەوی ڕابردوو دەیان خۆپیشاندەر لە بەغداد گردبوونەوە و بە کردنەوەی ئاگرێکی زۆر ڕێگەی سەرەکیی شارەکەیان داخست.


خۆپیشاندەران نیگەرانییان لە لاوازی ڕێکارە حکومییەکان دەربری لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو نەخۆشانەی لە نەخۆشخانەکاندان و ھۆکاری ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبیشیان بۆ کەمتەرخەمی گەڕاندەوە.


بە پێی دوایین ئامار کە لەلایەن کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، بەھۆی ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبەوە ١٣٠ کەس گیانیان لە دەستداوە، ھۆکاری ڕووداوەکەش بۆ کەمتەرخەمی و پشتگوێخستنی مەرجەکانی سەلامەتی لە نەخۆشخانەکە گەڕێندراوەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، ڕایگەیاند: کۆمسیۆن بە نیاز نییە وادەی وەرگرتنەوەی ھاوپەیمانیەتییەکان و لیستی تایبەت بە کاندیدەکانی ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق درێژبکاتەوە.


وتیشی، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان پێشتر کاتی وەرگرتنەوەی ھاوپەیمانیەتییەکان و لیستی تایبەت بە کاندیدەکانی درێژکردبووەوە، بۆ ئەوەی دەرفەتێک بدرێت بە قەوارەکان بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی ڕووبەڕوویان بووەتەوە.


سەبارەت بە نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانیش ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، تا ئێستا ملیۆنێک و ٧٠٠ ھەزار دەنگدەر کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان نوێکردووەتەوە.


جەختیشی لەوەکردەوە، تەنیا ئەو دەنگدەرانەی کارتی بایۆمەتریان ھەیە، دەتوانن بەشداری لە ھەڵبژاردندا بکەن، بە پێی داتاکانی کۆمسیۆنیش ٢٥ ملیۆن و ١٣٩ ھەزار و ٣٧٥ دەنگدەر مافی بەشداریکردنیان لە پڕۆسەی ھەڵبژاردن ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆک وەزیرانی عێراق، بابەتی بەشداریکردنی مستەفا کازمی لە ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران کە بریارە ١٠ی تشرینی یەکەمی داھاتوو بەڕێوەبچێت یەکلادەکاتەوە و دەڵێت، کازمی بەشداری ھەڵبژاردنی پێشوەخت ناکات و ھیچ یەکێک لە ئەندامانی تیمەکەی و کەسە نزیکەکانیشی لە ژێر ھیچ ناو و حزبێک بەشداری ناکەن و پشتیوانی ھیچ کەس و حزبێکیش ناکەن.


ڕوونیشیکردووەتەوە، کازمی و تیمەکەی خۆیان بەخت دەکەن بۆ خزمەتکردنی گەل لەم قۆناغە قورسەی گواستنەوە و ڕۆڵیان بریتی دەبێت لە گەیاندنی وڵات بە کەناری ئارامی و پاراستنی لە ھەر سەرکێشییەکی ئەمنی و سیاسی و ئابوری و تەندروستی و گەیاندنی بە ھەڵبژاردنێکی پاکی پێشوەختە، کە تیایدا حکومەت پارێزەری بەرژەوەندی ھەمووان بێت، نەک ڕکابەرێکی سیاسی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"رەبی فەلاح" لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا ھندییەکە تۆمار نەکراوە، بەڵام تۆمارکردنی حاڵەتی لەو جۆرە بە دوور نازانن و گەشتکردن بۆ وڵاتە مەترسیدارەکان ھۆکاری سەرەکییە بۆ ھێنانی جۆرە مەترسیدارەکانی کۆرۆنا. 

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر سەرچاوەیەکی تەندروستی لە ناوخۆی پارێزگای "زیقار" ڕایگەیاندبوو، یەکەم تووشبووی کۆرۆنای ھندی لە پارێزگاکە تۆمارکراوە، تووشبووەکە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە ھندستان گەڕاوەتەوە و نیشانەکانی ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنای تێدا دەرکەوتووە و ڕێژەی ئۆکسجینیشی ٣٠٪ دابەزیوە، بە وتەی سەرچاوەکە، تیمێکی تەندروستی تایبەت چاودێری ڕەوشی ئەو نەخۆشە دەکەن و ھەموو بەرکەوتووانیشی کەرەنتین دەکەن. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ماسیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند: وڵاتەکەی بەنیاز نییە ژمارەی سەربازەکانی لە عێراق زیاد بکات و بوونی ھێزەکانیشی لەسەر داوای حکومەتی عێراقە، وتیشی" بە ئامانجکردنی باڵیۆزخانەکەشیان سوکایەتیکردن بە سەروەری عێراق.
ماسیۆ تولەر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد ،  لەگەڵ ئەوەی داعش، توانای کۆنترۆڵکردنەوەی ھیچ ناوچەیەکیان نییە، بەڵام ھێشتا لە عێراق و سوریا چالاکن.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

درەنگانێکی شەوی رابردوو، ئاگرێک لە نەخۆشخانەی (ئیبن خەتیب)ی باشوری خۆرھەڵاتی شاری بەغداد کەوتەوە و سەرچاوە تەندروستیەکان دەڵێن لانی کەم ٢٧ کەس لەو ئاگرکەوتنەوەیەدا گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسیشس بریندار بون، ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەش بۆ تەقینەوەی بوتڵی ئۆکسجین دەگەرێندرێتەوە.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردوە، روداوی لەو جۆرە بەڵگەیە بۆ ھەبونی کەمتەرخەمی و لەو سۆنگەیەشەوە فەرمانی دەرکردوە دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بکرێت و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە و لێپرسراوی ئەمنی و لێپرسراوی تەکنیکیی نەخۆشخانەکەش دەستبەسەر بکرێن. 

کازمی کەمتەرخەمیی لەو جۆرەی بە تاوان ناوبردوە و داواشی کردوە لەماوەی ٢٤ سەعاتدا کەسی کەمتەرخەم بدۆزرێتەوە و سزا بدرێت.

ھەربەھۆی روداوەکەوە حکومەتی عێراق پرسەی رەسمیی بۆ ماوەی سێ رۆژ راگەیاندوە و روداوەکەشی بە گورزێک بۆسەر ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ناوبردوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا ڕایگەیاند، چەند لایەنێک لە ڕێی پشتیوانیکردنی میلیشیاکان بە ئامانجی خراپبوونی ڕەوشی ئەمنیی، دەیانەوێت ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق دوابخرێت یان ھەڵبوەشێنرێتەوە.


وتیشی، بۆردوومانکردنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا، کاریگەری لەسەر مانەوەی ئەو ھێزانە لە عێراقدا دەبێت.


موقتەدا سەدر داواشی لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کردووە، کار بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراقدا، بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ستیڤن ھیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد، ڕایگەیاند، ھاوڵاتیانی عێراق بە سەرجەم پێکھاتەکانییەوە شایەنی ژیانێکی ئارامن، بەڵام لەگەڵ بەردەوامبوونی ھێرش و پەلاماری گروپە چەکدارەکانی دەرەوەی دەوڵەت، ئاشتی و ئارامی لە عێراق، سەقامگیر نابێت.


باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق داوای لە کوتلە سیاسییەکانیش کرد، پشتیوانی لە ھەوڵەکانی حکومەت بکەن بۆ سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی، لە عێراقدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەدر زیادی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران داوای کۆبوونەوەیەکی فراوانی لایەنە سیاسییەکانی کردووە بۆ تاووتوێکردنی دوایین پێشھاتە ئەمنیی و سیاسییەکان، لە وڵاتدا.


ئاماژەی بەوەشکرد، دوابەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، بڕیارە مستەفا کازمی لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی و ھێزی پێشمەرگەش کۆببێتەوە، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێشێلکارییە ئەمنییەکانی ئەم دواییەی عێراق و دانانی پلانێکی گونجاو بۆ سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی، لە وڵاتدا.


بەدر زیادی باسی لەوەشکردووە، لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەران، داوای کردووە ھەماھەنگیی تەواو لە نێوان فەرماندە ئەمنییەکان ھەبێت، بۆ ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی پێشێلکاریی ئەمنیی لە عێراقدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی گشتی خانەنشینی عێراق ڕایگەیاند، بە چەند ھۆکارێکی جیاجیا و دوای وردبینیکردن، مووچەی یەک ملیۆن و (٢٠٠) ھەزار خانەنشینی ڕاگیراوە و مووچەی سەرجەم خانەنشینانی شایستەش کە زیاترن لە (٢) ملیۆن و (٥٠٠) ھەزار پارێزراون.


دەستەکە ڕوونیکردووەتەوە، ئەوانەی مووچەکانیان بڕاوە، زۆرینەیان میراتگری خانەنشینکراون و زیاتر لە یەک مووچەشیان ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...324325326327