فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ پلانێکیان بۆ فراوانکردنی بڵاوکردنەوەی ھێزەکانیان لە پارێزگای "دیالە" دەستپێکردووە، بە تایبەت ھێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا. 
بڵاوکردنەوەی ئەو ھێزانە  بە فەرمانی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بووە بۆ رێگری کردن لە پەلامارەکانی شانە نوستووەکانی داعش و ئەگەری قۆستنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە پارێزگاکەدا ھەیە، ھانی ھاووڵاتیانیش دەدەن بگەڕێنەوە گوندەکانیان تاوەکو  لەلایەن تیرۆریستانەوە داگیر نەکرێتەوە.