موقتەدا سەدر گروپە چەکدارەکان بە ھەوڵدان بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن تۆمەتبار دەکات
کوردسات نیوز
٢٤ی نیسانی ٢٠٢١
١٥٠
موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا ڕایگەیاند، چەند لایەنێک لە ڕێی پشتیوانیکردنی میلیشیاکان بە ئامانجی خراپبوونی ڕەوشی ئەمنیی، دەیانەوێت ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق دوابخرێت یان ھەڵبوەشێنرێتەوە.
وتیشی، بۆردوومانکردنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا، کاریگەری لەسەر مانەوەی ئەو ھێزانە لە عێراقدا دەبێت.
موقتەدا سەدر داواشی لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کردووە، کار بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراقدا، بکەن.