شەوی ڕابردوو دەیان خۆپیشاندەر لە بەغداد گردبوونەوە و بە کردنەوەی ئاگرێکی زۆر ڕێگەی سەرەکیی شارەکەیان داخست.


خۆپیشاندەران نیگەرانییان لە لاوازی ڕێکارە حکومییەکان دەربری لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو نەخۆشانەی لە نەخۆشخانەکاندان و ھۆکاری ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبیشیان بۆ کەمتەرخەمی گەڕاندەوە.


بە پێی دوایین ئامار کە لەلایەن کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، بەھۆی ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبەوە ١٣٠ کەس گیانیان لە دەستداوە، ھۆکاری ڕووداوەکەش بۆ کەمتەرخەمی و پشتگوێخستنی مەرجەکانی سەلامەتی لە نەخۆشخانەکە گەڕێندراوەتەوە.