شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بنکەی سەربازی "ڤیکتۆریا"ی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی "بەغداد" کردە ئامانج و ھێزە ئەمریکییەکانیش فڕۆکەیەکی تری بێفڕۆکەوانیان خستە خوارەوە. 


بەر لەو ھێرشەش بە سەعاتێک، بنکەی سەرباوی "بەلەد" لە باکوری "بەغداد" بە چەند مووشەکێکی "کاتیۆشا" کرایە ئامانج و زیانی گیانی و ماددی نەبوو، بەڵام چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی تر ئاماژەیان کردبوو بەوەی بەشی فڕۆکەکانی ئێف ١٦ لەو بنکەیە زیانی زۆری بەرکەوتووە.


ئەو دوو بنکەیە ھێزەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی تێدا جێگیر کراوە، لەگەڵ ھێزەکانی عێراق و راوێژکارانی سەربازی، شانەی راگەیاندنی جەنگی ئەوەشی رایگەیاند ئەو لایەنەی ئەو ھێرشانەیان ئەنجامداوە لە دەرەوەی یاسان و راپێچی دادگا دەکرێن.