مەھدی رەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەکانی ئاو لە عێراق رایگەیاند، ٢١ی ئەم مانگە وەفدێکی ھونەری وەزارەتەکەی سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە تاوتوێی پشکی ئاوی عێراق لە رووبارەکان و کاراکردنی پرۆتۆکۆڵەکانی ھەماھەنگی لەبواری ئاودا دەکات.
لەنێوان عێراق و تورکیا ھیچ رێککەوتنێک لەسەر ئاو نەکراوەو  تەنھا یەک پرۆتۆکۆڵ لەنێوانیاندا ھەیە کە چەند دەیەیەکی بەسەردا تێپەڕیوەو تایبەتە بەگەیشتنی ئاوی رووبارەکان بە عێراق.
لەساڵی ١٩٢٠ شدا یەکەم پرۆتۆکۆل لەنێوان تورکیاو عێراق و سوریا ئیمزاکراوە کەتایبەتە بە مەرجەکانی دروستکردنی بەنداو و گۆڕینی رێڕەوی رووبارەکان کە نەبێتە مایەی زیانگەیاندن  وڵاتانی تر.