تا ئێستا ھەزاران ڕفێنراوی ژێر دەستی تیرۆریستانی داعش چارەنووسیان نادیارە
کوردسات نیوز
١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١
١٬٠٤٦
کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا ھەزاران ڕفێنراوی ئێزدی و شەبەک و تورکمان لەلای تیرۆرستانی داعش چارەنووسیان نادیارە، دەبێت حکومەتی عێراق ھەوڵە دیپلۆماسی و ئەمنییەکانی چڕ بکاتەوە، بۆ ئەوەی ھەڵمەتێک بۆ ڕزگارکردنیان لە دەستی تیرۆریستانی داعش ڕابگەیەنێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، چەند ساڵێکە کەسوکاری رفێنراوەکان داوا دەکەن چارەنووسی کەسوکاریان ئاشکرا بکرێت، ھاوکات قەرەبووی قوربانیان و زیان لێکەوتووانیش بکرێتەوە.