(مستەفا کازمی) سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانێکی سەربازیی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان دەرکرد، و داوایکردووە سنووری عێراق لەگەڵ سوریا بە دانانی کامێرای چاودێری و زیادکردنی ھێزی سەربازی کۆنتڕۆڵ بکرێت.


(مستەفا کازمی) ڕایگەیاندووە "ئاسایشی سنوری سوریا گەورەترین ئاڵنگارییە لە بەردەم سوپا و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، حکومەتیش ھەوڵە ھەواڵگرییەکانی چڕتر دەکاتەوە بۆ ئەوەی سنوورەکان بپارێزێت".