رێکخراوەکان و چاودێران ناتوانن سکاڵا لەسەر ھەڵبژاردن تۆمار بکەن
کوردسات نیوز
١١ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٨١٧
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆری رێکخراوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی چاودێری پرۆسەی ھەڵبژاردنی عێراق دەکەن، بەڵام بەپێی یاسای کۆمسیۆن ئەو رێکخراوانە و نوێنەری حزبەکان تەنھا چاودێری پرۆسەکە دەکەن، نابێت سکاڵا لەسەر ئەنجاکی ھەڵبژاردن پێشکەش بکەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، بەپێی یاسای کۆمسیۆن رێکخراوەکان راپۆرت لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچونی پرۆسەکە ئامادە دەکەن، ھیچ رێکخرا و لایەنێکیش بۆی نییە دەستوەردان لە پرۆسەکەدا بکات.