جیهان

دوای گەڕی دووەمی دانیشتنەکانی وەفدی تورکیا و میسڕ لە ئەنقەرەی پایەتختی تورکیا، ھەردوولا لە ڕاگەیەندراوێکی ھاوبەشدا ئاماژەیان بەوە کرد، خواستی ھەردوولایان بۆ ئەوەیە کێشە و ناکۆکییەکانیان بە ڕێگەی گفتوگۆ چارەسەر بکەن و ھەنگاوی تر بۆ خێراکردنی گفتوگۆکان بنێن.


گەڕی دووەم کە بە سەرۆکایەتی جێگری وەزیرانی دەرەوەی ھەردوو وڵات بوو، ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بووە و ئامانجی کۆبوونەوەکانیش چارەسەرکردنی کێشە ھەرێمییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتە بە تایبەتی کێشەکانی عێراق و سوریا و لیبیا و فەڵەستین و خۆرھەڵاتی دەریای ناوەڕاست.


دوای کۆتاییھێنانی دەسەڵاتی ئیخوان موسلمین لە میسڕ و ھاتنی عەبدولفەتاح سیسی، پەیوەندییەکانی نێوان قاھیرە و ئەنقەرە گەیشتە خراپترین ئاست و لە ئێستاشدا ھەردوو وڵات دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەشرەف غەنی سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان، بۆ یەکەم جار باسی ڕەوشی وڵاتەکەی و ھەڵاتنی کرد و ڕایگەیاند، داوای لێبوردن لە ئەفغانییەکان دەکات کە لە کاتی ھاتنی چەکدارانی تاڵیبان بۆ کابوڵ ھەڵاتووە و بەجێیھشتوون، وتیشی، بڕیاری ھەڵاتنی سەختترین بڕیاری ژیانی بووە.


ئەشرەف غەنی لە درێژەی ڕوونکردنەوەکەیدا دەڵێت، لەگەڵ ئەوەی تاڵیبان ھات و ڕەوشی وڵاتەکەی گۆڕا، بەڵام سەرکەتوو نەبوو لە کارەکەیدا و تاکە ڕێگەش بۆ ڕێگریکردن لە خوێنڕێژی و پاراستنی گیانی شەش ملیۆن دانیشتووەکەی کابوڵ، جێھێشتنی وڵاتەکەی بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(جۆی ھود) یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرھەڵاتی دوور، لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی لە سوریا پەیوەست بە ڕەوشی سوریا کۆبوونەوە و ڕایگەیاندووە، ئیدارەی کۆشکی سپی، پشتیوانی لە دانوستانی کوردی-کوردی لە ڕۆژئاڤای کوردستان دەکات.


وتیشی، ئەمریکا بە گرنگییەوە لەو پرسە دەڕوانێت و بە وردی چاودێریی دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

\یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، حکومەتە کاتییەکەی بزوتنەوەی تاڵیبان، حکومەتێکی گشتگیر نییە کە گوزارشت بێت بۆ بەشداری سیاسی سەرجەم پێکھاتەکانی ئەو وڵاتە و حکومەتێکی ئاینییە.


لە بارەی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو حکومەتە، یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، چاوەڕوانی ھەڵسوکەوتەکانی داھاتووی بزوتنەوەکە دەکەن و پەلە ناکەن لە بڕیاردان و لە نزیکەوە چاودێری حکومەتەکەی تاڵیبان دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕیک برێنان بەڕێوەبەری فریاکەوتن لە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیی ڕایگەیاندووە، بەھۆی ئەو کۆت و بەندانەی وڵاتە کۆمەک بەخشەکان لە مامەڵە کردن لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان دروستیان کردووە ناتوانرێت دەرمان و پێداویستی پزیشکی ڕەوانەی ئەفغانستان بکرێت، ھەر بۆیە نزیکەی ٩٠٪ی ناوەندە تەندروستییەکان لە ئەفغانستان، کە ژمارەیان ٢ ھەزار و ٣٠٠ ناوەندە پێدەچێت لە ماوەیەکی نزیک یاخود لەم ھەفتەیەوە دابخرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاندووە، ئێران و ھاوپەیمانەکانی بەردەوامن لە ناسەقامگیرکردنی ڕەوشی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، لە ئەگەری بڕیاردانیش بۆ ھێرش کردنە سەر ئەو وڵاتە، سوپای ئیسڕائیل چەندین پلان و بژاردەی لە بەردەستدایە.


وتیشی شانازی دەکەن بەو دەستکەوتانەی لە ڕێی بۆردوومانەکانیانەوە لە سوریا و ناوچەکانی تر بەدەستیانھێناوە.


ئەو لێپرسراوەی ئیسڕائیل ھەڵوێستی حکومەتی وڵاتەکەشی دووپاتکردەوە لەسەر ئەوەی دانوستانی نێودەوڵەتی لەگەڵ "تاران" ڕەتدەکەنەوە بۆ بوژانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بە پێویستیشی دەزانن جێگرەوەیەک بۆ ئەو دانوستانانە بدۆزنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووساندا سەبارەت بە بزوتنەوەی تاڵیبان کە لە دوای کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا کۆنترۆڵی تەواوی ناوچەکانی ئەفغانستانی کردووە، بایدن ڕایگەیاند، دان پێدانان بە حکومەتی تاڵیبان لەلایەن ئەمریکاوە، دوورە و ڕێگایەکی دووریان لە بەردەمدایە بۆ ئەو ھەنگاوە.


لە ٣١ ی مانگی رابردودا ، کۆتا سەربازیی ئەمریکی خاکی ئەفغانستانی بەجێھێشت ، بەو شێوەیەش کۆتایی ھێنرا بە ٢٠ ساڵ لە مانەوەی سوپای ئەمریکا لە ئەفغانستان. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"پاتریشا سپینۆزا" گەورە لێپرسراوی کەش و ھەوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە حکومەتی وڵاتان دەکات ھەوڵەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەوا زیاتر بکەن و وتیشی، ھیچ وڵاتێک لە قەتیسبوونی گەرما پارێزراو نییە.


ئەو لێپرسراوە ئاماژەی بەوەشکرد، ٣ مانگ ماوە بۆ ئەنجامدانی لوتکەی کەش و ھەوای نەتەوە یەکگرتووەکان، پێویستیشە بەر لەو لوتکەیە وڵاتان پلانیان ھەبێت بۆ کەمکردنەوەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و ئامادەش بن بۆ لێکەوتەکانی.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەگەڵ زیادبوونی پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش لە چەند ناوچەیەکی عێراق، "واین ماروتو" وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، تیرۆریستانی داعش سود وەردەگرن لە بۆشایی ئەمنی و ھەر کاتێک دەرفەت ھەبێت پەلامار ئەنجام دەدەن، بەڵام ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کار دەکەن بۆ لەناوبردنی شانە نوستوەکانیان و سەرچاوە داراییەکانیان. 
"ماروتو" ئاماژەی بەوەشکرد، داعش لەڕووی ھەرێمییەوە شکستی پێھێندراوە و سەکردە و سەرچاوە داراییەکانیان لەناوچوون، لە ئێستاشدا توانای کۆنترۆڵکردنی ھیچ روبەرێکیان لە عێراق و سوریا نییە، تا ئەو کاتەشی مەترسییەکانیان بەردەوام بێت، بۆردوومانکردنیان راناگرن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاژانسی سانای رەسمی حکومەتی سوریا، لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا، وەڵامی لێدوانێکی مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیایدایەوە و رایگەیاند، ھیچ جۆرە پەیوەندی و گفتوگۆیەکیان لەگەڵ تورکیا، لەبارەی دۆسێی ئەمنی و بەتایبەت بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر نیە، تورکیاشی تۆمەتبارکردووە بە یارمەتیدانی تیرۆر و گرووپە تیرۆرستییەکان.
چەند رۆژی رابردوو مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە لەگەڵ دیمەشق لە پەیوەندیدایە لەبارەی دۆسێ ئەمنییەکان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(زەبیحوڵا موجاھید) وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، وەزارەتەکان بە کەسانی شارەزا و پسپۆڕ بەڕێوەدەبەن و داویان لەسەرجەم لایەنەکانی ئەفغانستانیش کردووە بەشداربن لە حکومەت، وتیشی، حکومەتی کاربەرێکەر تەنھا بۆ قۆناغی راگوزەری دەبێت.
(زەبیحوڵا موجاھید) ئاماژەی بەوەشکرد، تاڵیبان جیاکاری لە نێوان ھۆزەکانی ئەفغانستان ناکات و کەس پەراوێز ناخەن، و نایانەوێت ئەفغانستان بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شەڕ و خوێنڕشتن.
وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان راشیگەیاند، پێشوازی لەھەر دەستپێشخەرییەکی ئەمریکا دەکەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەفغانستان، لەبارەی خۆپیشاندانەکانیشەوە (زەبیحوڵا موجاھید) وتی، رێگە بە ھیچ خۆپیشاندانێک بۆ ئاژاوەگێڕی نادەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(ئیسماعیل قائانی)، فەرماندەی فەیلەقی قودس ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئێران لە سەر بنەمای بەرژەوەندی نەتەوەیی خۆی، چاودێری گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان دەکات.
وتیشی، چارەنووسی شیعەکانی ئەفغانستان بەلای ئێرانەوە گرنگە، بەلاشیانەوە گرنگە سیاسەتی ئەفغانستان لەبەرامبەر تاران ڕوون و ئاشکرا بێت، بەتایبەتی کە ئەمریکا پیلانی ھەیە ئێران لەگەڵ جیھانی ئەھلی سوننە بەگژ یەکدا بدات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زەبیحوڵا موجاھید وتەبێژی بزوتنەوەکە لە راگەیەندراوێکدا سەرکەوتنی تاڵیبانی لە کۆنترۆڵکردنی ویلایەتی پەنجشیر راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ ئەو سەرکەوتنەی لە پەنجشیر تۆماریان کردوە و بە کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچەیە  ئەفغانستان بە تەواوی لە جەنگ  رزگاری بووە. 


تا ئێستاش ئەحمەد مەسعود فەرماندەی بەرەی بەرگری نیشتیمانی لە ویلایەتی پەنجشیر کە کۆتا ناوچەی ژێر دەسەڵاتی بوو، ھیچ رونکردنەوەیەکی لەسەر کۆنترۆڵکردنی ویلایەتەکە لەلایەن تاڵیبانەوە بڵانەکردووەتەوە، بەپێی ھەندێک زانیاریش بەرەو ئۆزبەکستان ھەڵاتووە.


ویلایەتی پەنجشیر تەنھا ویلایەت بوو لە ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبنەوە کۆنترۆڵ نەکرابوو، پێشتریش لە ساڵانی دەسەڵاتیدا لە ١٩٩٦ بۆ ٢٠٠١، تاڵیبان نەیتوانیبوو ئەو ویلایەتە کۆنترۆڵ بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زەبیحوڵا موجاھید وتەبێژی تاڵیبان رایگەیاند، لە ئێستادا سەرجەم ولایەتەکانی ئەفغانیستان لە ژێر کۆنترۆڵی تاڵیباندایە و  شەرکردن لە ئەفغانیستان کۆتایی ھاتوە ئێستا کاتی بنیادنانەوەیە.


وتیشی، تورکیا و قەتەر ھاوکارمانن لە دووبارە کارکردنەوە لە فرۆکەخانەی کابول و داواکارین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ھاوکارمان بێت لە دووبارە بنیادنانەوەی ئەفغانیستان.


ئەحمەد مەسعود  فەرماندەی بەرگری نیشتمانی ئەفغانیستانیش کۆنترۆڵکردنی ولایەتی پەنجشیری لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبان پشتراستکردوە رایگەیاند، لەدوای بەجێھێشتنی پەنجشێر ئێستا لە شوێنێکی پارێزراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، پێویستە لەبارەی گەڕاندنەوەی سەرجەم ئەو کەسانەی لە چەند ساڵی رابردودا کاریان بۆ ئەڵمانیا کردووە لە ئەفغانستان و ھێشتا لەو وڵاتە ماونەتەوە، گفتوگۆ لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان بکەن.


پێشتریش  زەبیحوڵا موجاھید وتەبێژی تاڵیبان داوای یارمەتی ماددی و دیپلۆماسی لە ئەڵمانیا کردبوو و رایگەیاندبوو،  ئێستا خوازیاری دروستکردنی پەیوەندییەکی دیپلۆماسی بەھێز و پەرەپێدانی ھاوکارییە مرۆییەکانن لەگەڵ ئەڵمانیا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد پاکپور فەرماندەی ھیزەی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، چەندین ساڵە گروپە نەیارەکانی ئێران، کەڵک لە خاکی ھەرێمی کوردستان بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی ناوچە سنورییەکانی ئێران وەردەگرن و چەند جارێکیش ھۆشداری دراوەتە بەرپرسانی حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان.


وتیشی، پشگوێخستنی ئەو ھۆشداریانە کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییەکانی ھەردووڵات دەبێت و لە ئەگەری دوبارەبوونەوەی ھێرشەکان وەڵامی توندیان دەبێت.


فەرماندەی ھیزەی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران داواش لە خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکات، بۆ پاراستنی سەلامەتیان خۆیان لە بارەگای حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان بەدوور بگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...355356357358359...413