سوریا بوونی گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا لەبارەی پرسە ئەمنییەکان رەتدەکاتەوە
کوردسات نیوز
٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١
٥١٣
چەند رۆژی رابردوو مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە لەگەڵ دیمەشق لە پەیوەندیدایە لەبارەی دۆسێ ئەمنییەکان.
کوردسات نیوز
٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١
٥١٣
ئەمریکا رەتیدەکاتەوە ئامانجی وڵاتەکەی گۆڕینی دەسەڵات بێت لە ئێران و ھاوکات ھۆشداریی دەداتە تاران بۆ ئەوەی وەڵامی تۆڵەی ئیسرائیل نەداتەوە.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتۆن بە پەیامی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ تارانی ئاگادارکردووەتەوە لە ئەگەری ھێرشکردنە سەر ئیسرائیل، زیانی گەورە و قوڵ لە بەرژەوەندییەکانی ئێران دەدرێت.
بلینکن وتیشی، ئیسرائیل و ئەمریکا لە ھاوکاریی بەردەوامدان بۆ رێگریی لە دەستوەردانەکانی ئێران لە ناوچەکە و پەرەسەندنی گرژییەکانیش لە بەرژەوەندیی ھیچ لایەکدا نییە.
ھاوکات، جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمریکا ئامانجی گۆڕینی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی نییە لە ئێران، چونکە وڵاتەکەی پێشینەیەکی باشی نییە لە ھەوڵەکانی بۆ گۆڕینی دەسەڵات یان رژێمەکانی ناوچەکە.
رۆژی یەکشەممەی داھاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری رژێمی بەعس بۆ گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی زەوی و موڵک بۆ خاوەنەکانیان لەسنوری کەرکوک دەدات.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خشتەی دانیشتنی رۆژی یەکشەممەی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی خشتەکە لە دانیشتنەکەدا چەند پڕۆژەیاسایەک دەخرێنە دەنگدانەوە.
لە بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکەدا، ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدەدات لەسەر پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی خاوەندارێتی زەوی و موڵک بۆ خاوەنەکانیان و ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی رژێمی بەعس کە لەنێوان ساڵانی ١٩٧٥ بۆ ١٩٧٩ دەری کردبوون و بەھۆیەوە بەشێکی زۆر لە زەوییەکانی جوتیارانی کورد و تورکمان لەسنووری کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لەلایەن عەرەبە ھاوردەکانەوە دەستیبەسەردا گیراوە.
لە بڕگەی دووەمی دانیشتنەکەدا، ئەنجومەنی نوێنەران ھەمواری یاسای باری کەسێتی ساڵی ١٩٥٩ دەخاتە دەنگدانەوە کە لە ماوەی رابردوودا لەنێوان لایەنە سیاسییەکان مشتومڕێکی زۆری لەسەر بوو، ھەروەھا دەنگدەدات لەسەر پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی بۆ بەندکراوانی سونە.
بەپێی راپۆرتێکی پەرلەمانی ئێران، زیاتر لە ٢٨ ملیۆن کەس لە دانیشتوانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان توانای دابینکردنی خۆراک و بژێویی رۆژانەی وەک پێویست نییە.
ناوەندنی توێژینەوەی پەرلەمانی ئێران، راپۆرتی ساڵانەی دۆخی ژیان و گوزەرانی خەڵکی بڵاوکردەوە و لەراپۆرتەکەدا دەرکەوتووە، یەک لەسەر سێی کۆی ٨٥ ملیۆن دانیشتوانی ئەو وڵاتە توانای دابینکردنی پێدوایستییە سەرەکییەکانی ژیانی رۆژانەیان نەبووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رێژەی ھەژاریی لە ساڵی رابردوودا ٤٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە زیاتر لە ٣٠٪، ئەوەش بەرزترین رێژەی ھەژارییە کە لە ١٠ ساڵی رابردوودی ئێراندا تۆمارکرابێت.
ھاوکات رۆژنامەی ئیقتیسادی ئێرانی بڵاویکردووەتەوە، لە پێنج ساڵی رابردوودا ھەژاریی لە ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان بەھیچ شێوەیەک کەمینەکردووە و زیاتر لە ٢٨ ملیۆن دانیشتوی ئەو وڵاتە لەژێر ھێلی ھەژارییەوەن.
سزا ئابورییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا دژی ئێران، وڵاتەکەی روبەڕوی قەیرانی قوڵی داریی کردووەتەوە و ئەوەش کاریگەریی لەسەر بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان دروستکردووە، بە جۆرێک لە ١٠ ساڵی رابردوودا بە بەردەوامی رێژەی ھەژاریی لە ئێران بەرزدەبێتەوە.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو بەھۆی ڤایرۆسی کۆۆنا ژمارەیەکی زۆری مردن و بۆیەکەمین جار بەرزترین رێژەی توشبوون لە سەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆنا تا ئێستا لەکوردستان تۆمارکرا.
راشیگەیاند، بەھۆی ھەڵسوکەوت و بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە.
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەم مانگە بەھۆی ئەوەی وادەی دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە رۆژی ھەینی لە رۆژی یەک شەممەوە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و لە وادەیەکی کەمدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
ھاوکات سەرچاوەیەکی دیکەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەکردەوە، بۆ ئەم مانگەش ھاوشێوەی مانگەکانی پێشوو مووچە بە لێبڕینی ٢١% بۆ فەرمانبەران و ٥٠% پلە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٥ی فەرمانبەرانی ھەرێم گەیشتووە و ئەو کێشەیەی دروست ببوو چارەسەر کراوە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، ھەفتەی داھاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
دوێنێ مووچەی وەزارەتی تەندروستی و ئەمڕۆ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشکرا و رۆژی یەکشەممەی داھاتووش مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەش دەکرێت، دواتریش مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی تر خەرج دەکرێت.