جیهان

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند،خاوەندارێتی ھەرسێ دوورگەی ( تونب کوبرا و تونب سوغرا و ئەبو موسا) بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە خاوەندارێتییان بۆ ئێران دەگەڕێتەوەو دەرکردنی راگەیەنراوی دووبارە ھیچ شتێک لە واقعی ئێران ناگۆڕێت.
وتیشی، پێویستە لەسەر ئەنجومەنی ھاریکاری کەنداو ئەوە بزانێت کە داواکارییە قبوڵنەکراوەکانی و دروستکردنی تۆمەت بۆ ئێران ، چارەسەری کێشە ھەرێمییەکان ناکات .
ئیمارات ھەرسێ دوورگەکە بە خاکی خۆی دەزانێت و پێی وایە لەلایەن ئێرانەوە داگیرکراون.


 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، بە تۆمەتی ھاوکاریکردنی حزبوڵای لوبنانی و فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، سزای بەسەر ھەشت کەسایەتی سەپاندووە کە ھەشتیان ھاوڵاتی ئێرانین، دوانیان لوبنانین و دوو کەسیشیان کوەیتی و چینین.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، بەھەمان تۆمەت سزایان بەسەر ھەشت کۆمپانیادا سەپاندووە کە شەش کۆمپانیایان چینییە و دوانەکەی تریشیان لە دوبەی و تایوانن.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆنسۆن جافین ویلیامسۆن، وەزیری پەروەردەی بەریتانیا لە پۆستەکەی دوورخستۆتەوەو نەدیم زەھاوی بەڕەچەڵەک کوردی لە شوێنەکەی داناوە، کەپێشتر پۆستی وەزیری دابینکردنی ڤاکسینی لە کابینەی حکومەتدا ھەبووە.


نەدیم زەھاوی لە ٢ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٦٧ لە بەغداد لەدایکبووە، لە تەمەنی ٩ ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی کۆچدەکەن بۆ بەریتانیا و لە لەندەن نیشتەجێ دەبن، بڕوانامەی بکالۆریۆسی ئەندازیاری کیمیایی لە زانکۆی لەندەن بەدەستدەھێنێت، لە ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٧ ش بە ئەندامی  پەرلەمانی ئەو وڵاتە  ھەڵبژێردراوە، لە ساڵی ٢٠١٨ وەک یاریدەدەری وەزیری وەزیری پەروەردەی بەریتانیا دیاریکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی پەیوەندییەکانی ئەنجوونی سوریای دیموکرات ھەسەدە، وەفدێکی خۆبەرێوەبەری باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریا و ھەسەدە لەگەڵ وەفدێکی وەزارەتی  دەرەوەی روسیا لە مۆسکۆ کۆبوونەوە. 


لە کۆبونەوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، دەبێت لەچوارچێوەی بڕیاری نێودەوڵەتی ژمارە ٢٢٥٤ کێشەی سوریا بە بەشداری ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک ھەسەدە چارەسەر بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕەفیق کوروکز، سەرۆک شارەوانی شارۆچکەی شاڵپازاری سەر بە شاری ترابزۆن، سەرجەم ئەو کڵاوانەی لە کارگەیەکی ئەو شارۆچکەیەدا بۆ ھاوپەیمانی کوردستان دروستکراوە کۆکردووەتەوە و لە ناوەڕاستی شارۆچکەکەدا و بە بەرچاوی خەڵکەوە سوتاندوویەتی، ھۆکارەکەشی ئەوە بووە کە وشەی کوردستانی لەسەر بووە.


کوروکز کە سەر بە پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست "مەھەپە"یە دەڵێت، ئێرە وڵاتی تورکانە و ڕێگە بە کاری وەھا نادەن.


ھاوکات عومەر ئۆزدەمیر، خاوەنی کارگەکە نیگەرانی خۆی دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە، لە عێراقەوە داوایان لێکراوە ئەم کڵاوانە بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن دروست بکەن و ئەوانیش وەک کارێکی بازرگانی و لە چوارچێوەی یاسادا کردوویانە، ئەمەش ھەم ھەلی کاری زۆری ڕەخساندووە و ھەم خزمەتی بە ئابووری وڵات کردووە، بەڵام بە داخەوە سەرۆکی شارەوانی تاکلایەنانە و بە بێ پرسکردن بە ھیچ دامەزراوەیەک سەرجەم کڵاوەکانی سوتاندووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئۆرۆسلا ڤۆن دێرلاین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند، شکستی حکومەت و سوپای ئەفغانستان لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا نیگەرانی بۆ ھەر ٢٧ وڵاتەکەی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و ڕێکخراوی ناتۆ دروستکردووە.


وتیشی، ئەو ڕووداوانە وایکردووە لە ڕووی ئەمنییەوە ھەوڵی گرتنەبەری ڕێکاری توندتر بدەن تا لە داھاتوودا ڕووبەڕووی قەیرانەکان ببنەوە.


بە پێی زانیارییەکان، وەزیرانی یەکێتی ئەوروپا سەرقاڵی وتووێژن بۆ پێکھێنانی ھێزێکی تری پێنج ھەزار سەربازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاشیگەیاندووە، بە ھەماھەنگی نێوانیان گورزیان لە تیرۆریستان وەشاندووە و ئێستا سوپای سوریا زیاتر ٩٠٪ی ڕووبەری وڵاتەکەی لە ژێر کۆنترۆڵدایە، سەرەڕای مانەوەی تیرۆریستان لە چەند ناوچەیەک.


ھەروەھا پوتن پیرۆزبایی لە ئەسەد کردووە بە بۆنەی سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و ئەنجامی ھەڵبژاردنەکەی دەریدەخات سورییەکان متمانەیان بە سەرۆکەکەیانە، سەرەڕای ھەموو ئەو ئاستەنگ و کارەساتانەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا دووچاریان ھاتووە.


سەرۆکایەتی سوریاش بڵاویکردەوە، لە لوتکەکەی نێوان ئەو دوو سەرۆکە پرسە ھاوبەشەکان تاوتوێ کراوە و "فەیسەڵ مقداد" وەزیری دەرەوەی سوریا و "سێرگی شوەیگۆ" وەزیری بەرگری ڕووسیا ئامادەی بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەری ھەواڵگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە، لێپرسراوانی ھەواڵگری ئەمریکی بە وردی چاودێری ئەو گروپە تیرۆریستیانە دەکەن کە لە "ئەفغانستان" سەرھەڵدەدەن، بەڵام ئەو گروپانە جێی نیگەرانیان نین و ناتوانن پەلاماری"ئەمریکا" بدەن.


وتیشی، گەورەترین ھەڕەشەی تیرۆریستان بۆ سەر وڵاتەکەی لە وڵاتانی "یەمەن و سۆماڵ و سوریا و عێراق"ەوەیە و لە "ئەفغانستان"ەوە نییە. وتیشی، کۆکردنەوەی زانیارییە ھەواڵگرییەکان لە ناوخۆی "ئەفغانستان" لە دوای کشانەوەیان کەمبووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکینەکانی پاراستنی گەل ئاشکرایکردووە، سوپای تورکیا بەرەبەیانی ١٣ی ئەم مانگە تاوانی جەنگی ئەنجامداوە و ھێزەکانیانی لە مەیدانی بەرەنگاربوونەوە لە وەرخل بە گازی ژەھراوی کردووەتە ئامانج، جگە لەوەش فڕۆکەکانی تورکیا لە شەوی ١٢ی مانگەوە بەسەر گردی سپی و گردی سور و گردی ئەلیمان لە ئافشین سوڕاونەتەوە و سەربازانی تورکیا گوندی بانک و مەیدان و بیربلیان لە حەفتانین بۆردوومان کردووە و گردی دەشتانیش لە ناوچەی سنین لە خواکورک لە ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگەدا لەلایەن تورکیاوە بۆردوومان کراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بلینکن" وەک یەکەم لێپرسراوی ئەمریکی لە بەردەم کۆنگرێسی وڵاتەکەی سەبارەت بە ڕەوشی "ئەفغانستان" لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا و ڕایگەیاند، "جۆو بایدن" لە بەردەم کۆتایھێنان بە جەنگ و ئاڵۆزترکردنی ڕەوشەکەدا بووە، ئیدارەی پێشووی ئەمریکاش ھۆکارە بۆ ئاڵۆزییەکانی "ئەفغانستان". 


"بلینکن" کە لە ڕێی ڤیدیۆوە وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە، بەرگری لە بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا کرد و وتی گرنگیان بە سەلامەتی ھێزەکانی ئەمریکا و گواستنەوەیان داوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاویکردەوە، لە ھەڵمەتێکی لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش لە ڕیفی حەسەکە، دوو تیرۆرستی شانە نوستووەکانی داعشیان دەستگیرکردووە، کە یەکێکیان سەرکردەی یەکێک لە شانە نوستووەکانی ئەو گرووپە بووە لە حەسەکە و دەوروبەری و لە ماوەی ڕابردوودا چەند جارێک پەلاماری تیرۆرستی بۆ سەر پێگە ئەمنییەکانی حەسەکە  ئەنجامداوە.


ھەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ھەڵمەتەکەدا کە بە ھاوکاری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەنجامدراوە، دەستبەسەر ژمارەیەک پارچە چەکی تیرۆرستانی داعشدا گیراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"مارتن گریفیس" بریکاری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی ڕایگەیاند، لە کۆی سێ ھاووڵاتی ئەفغانی یەکێکیان بە ئەستەم خۆراک پەیدا دەکات و توانیوویانە لەو کۆنگرەیە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار کۆبکەنەوە. 


ھاوکات "ھایکۆ ماس" وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، بڕی ھاوکارییە مرۆییەکانیان بۆ "ئەفغانستان" بە تێکڕای ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ زیاد دەکەن و پلانیشیان ھەیە کە ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆی تر بۆ ئەو وڵاتە تەرخان بکەن. 


"لیندا توماس" باڵیۆزی ئەمریکاش لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بە بڕی ٦٤ ملیۆن دۆلار ھاوکاری پێشکەش دەکەن و مەرجی ئەوەیان ھەیە کە بزووتنەوەی "تاڵیبان" بە نوسراو پابەندی بە پێشکەش کردنی ھاوکارییە مرۆییەکان و پاراستنی مافی ژنان و کەمە نەتەوەکان ڕابگەیەنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆریای باکور تاقیکردنەوەی موشەکێکی  دوور مەودای لە جۆری کروز بە سەرکەوتویی راگەیاند، کە ھەزار و ٥٠٠ کیلۆمەتری بڕیوە و لە ئاوە ھەرێمییەکانی ئەو وڵاتە کەوتووە. 


وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش پنتاگۆن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، چاودێری تاقیکردنەوە موشەکیەکانی پیۆنگ یانگ دەکەن و ئەو تاقیکردنەوەیەش بە ھەڕەشە دەزانن.


وتیشی، واشنتۆن لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی ھەماھەنگی دەکات لەبارەی لێکەوتەکانی ئەو تاقیکردنەوەیە و پابەندن بە بەرگریکردن لە کۆریای باشور و ژاپۆن. 


پنتاگۆن راشیگەیاند، پیۆنگ یانگ  سورە لەسەر پەرەدان بە پرۆگرامی سەربازیی ، کە ھەڕەشەیە بۆ سەر دراوسێکانی و کۆمەڵی نێودەوڵەتی. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوانی نەتەوەیەکگرتوەکان ھۆشدارییان داوە لە رەوشی دانیشتوانی ئەفغانستان لە دوای کۆنترۆڵکردنی ئەو وڵاتە لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە، ئامانج لە رێکخستنی کۆنگرەکەی ژنێفیش کۆکردنەوەی بڕی ٦٠٠ ملیۆن دۆلارە بۆ ھاوکاریکردنی ئەفغانییەکان. 


بڕیاریشە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان و سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سور و ھایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و نوێنەرانی دەیان وڵاتی تر بەشداری کۆنگرەکە بکەن.
ئەوە لە کاتێکدایە بەر لە کۆنترۆڵکردنی ئەفغانستانیش لەلایەن تاڵیبانەوە، ١٨ ملیۆن کەس لەو وڵاتە پشتیان بە ھاوکارییەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان بەستوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری بەرگری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند، ئەفغانستان و عێراق دوو وڵاتی تەواو جیاوازن و دادپەروەرانە نییە ئەگەر بەراورد بکرێن. 


وتیشی، ئەمریکا ھەرگیز بە تەواوی عێراقی بەجێنەھێشتوە و تەواوی ھێزەکانی نەکشاندووەتەوە، ئێستاش کە بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا دراوە لەو وڵاتە، بەشێک لە سەربازەکان دەمێننەوە بۆ مەشقپێکردنی ھێزەکانی عێراق. 


وەزیری بەرگری ئەمریکا باسی لەوەشکردوە، ئەگەر ھەندێک لێکچون ھەبێت لە سیاسەتی ئەمریکا سەبارەت بە ناردنی ھێز بۆ عێراق و ئەفغانستان، جیاوازییەکی زۆر لە نێوانیاندا ھەیە و رەوشی ئەو دوو وڵاتە بە تەواوی لە ھەموو روویەکەوە جیاوازە و ناکرێت بەراورد بکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ بلینکن بچێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و لەبارەی کشانەوەی ھێزەکانی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان روونکردنەوە دەدات و پرسیاری لێدەکرێت، سبەینێش بۆ ھەمان مەبەست دەچێتە بەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی پیران. 


میدیاکانیش رایانگەیاندووە، بلینکن دەبێت پلانەکانیان سەبارەت بەو چەکانەی کەوتوونەتە دەستی تاڵیبان و ئەگەری دزەکردنی توندڕەوان لە نێو ئەو کەسانەی لە ئەفغانستان دەگوازرێنەوە روونکردنەوە بدات.


ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکاش داوا لە بلینکن دەکەن رێگە نەدەن تاڵیبان دەستی بگات بە سەروەت و سامانە بلۆککراوەکانی ئەفغانستان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...353354355356357...414