"مارتن گریفیس" بریکاری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی ڕایگەیاند، لە کۆی سێ ھاووڵاتی ئەفغانی یەکێکیان بە ئەستەم خۆراک پەیدا دەکات و توانیوویانە لەو کۆنگرەیە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار کۆبکەنەوە. 


ھاوکات "ھایکۆ ماس" وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، بڕی ھاوکارییە مرۆییەکانیان بۆ "ئەفغانستان" بە تێکڕای ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ زیاد دەکەن و پلانیشیان ھەیە کە ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆی تر بۆ ئەو وڵاتە تەرخان بکەن. 


"لیندا توماس" باڵیۆزی ئەمریکاش لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بە بڕی ٦٤ ملیۆن دۆلار ھاوکاری پێشکەش دەکەن و مەرجی ئەوەیان ھەیە کە بزووتنەوەی "تاڵیبان" بە نوسراو پابەندی بە پێشکەش کردنی ھاوکارییە مرۆییەکان و پاراستنی مافی ژنان و کەمە نەتەوەکان ڕابگەیەنێت.