بڕیارە ئەمڕۆ بلینکن بچێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و لەبارەی کشانەوەی ھێزەکانی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان روونکردنەوە دەدات و پرسیاری لێدەکرێت، سبەینێش بۆ ھەمان مەبەست دەچێتە بەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی پیران. 


میدیاکانیش رایانگەیاندووە، بلینکن دەبێت پلانەکانیان سەبارەت بەو چەکانەی کەوتوونەتە دەستی تاڵیبان و ئەگەری دزەکردنی توندڕەوان لە نێو ئەو کەسانەی لە ئەفغانستان دەگوازرێنەوە روونکردنەوە بدات.


ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکاش داوا لە بلینکن دەکەن رێگە نەدەن تاڵیبان دەستی بگات بە سەروەت و سامانە بلۆککراوەکانی ئەفغانستان.