کۆریای باکور تاقیکردنەوەی موشەکێکی  دوور مەودای لە جۆری کروز بە سەرکەوتویی راگەیاند، کە ھەزار و ٥٠٠ کیلۆمەتری بڕیوە و لە ئاوە ھەرێمییەکانی ئەو وڵاتە کەوتووە. 


وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش پنتاگۆن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، چاودێری تاقیکردنەوە موشەکیەکانی پیۆنگ یانگ دەکەن و ئەو تاقیکردنەوەیەش بە ھەڕەشە دەزانن.


وتیشی، واشنتۆن لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی ھەماھەنگی دەکات لەبارەی لێکەوتەکانی ئەو تاقیکردنەوەیە و پابەندن بە بەرگریکردن لە کۆریای باشور و ژاپۆن. 


پنتاگۆن راشیگەیاند، پیۆنگ یانگ  سورە لەسەر پەرەدان بە پرۆگرامی سەربازیی ، کە ھەڕەشەیە بۆ سەر دراوسێکانی و کۆمەڵی نێودەوڵەتی.