لێپرسراوانی نەتەوەیەکگرتوەکان ھۆشدارییان داوە لە رەوشی دانیشتوانی ئەفغانستان لە دوای کۆنترۆڵکردنی ئەو وڵاتە لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە، ئامانج لە رێکخستنی کۆنگرەکەی ژنێفیش کۆکردنەوەی بڕی ٦٠٠ ملیۆن دۆلارە بۆ ھاوکاریکردنی ئەفغانییەکان. 


بڕیاریشە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان و سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سور و ھایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و نوێنەرانی دەیان وڵاتی تر بەشداری کۆنگرەکە بکەن.
ئەوە لە کاتێکدایە بەر لە کۆنترۆڵکردنی ئەفغانستانیش لەلایەن تاڵیبانەوە، ١٨ ملیۆن کەس لەو وڵاتە پشتیان بە ھاوکارییەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان بەستوە.