میسڕ و تورکیا: ناکۆکییەکانمان چارەسەر دەکەین
کوردسات نیوز
٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١
١٬٢٣٥
دوای گەڕی دووەمی دانیشتنەکانی وەفدی تورکیا و میسڕ لە ئەنقەرەی پایەتختی تورکیا، ھەردوولا لە ڕاگەیەندراوێکی ھاوبەشدا ئاماژەیان بەوە کرد، خواستی ھەردوولایان بۆ ئەوەیە کێشە و ناکۆکییەکانیان بە ڕێگەی گفتوگۆ چارەسەر بکەن و ھەنگاوی تر بۆ خێراکردنی گفتوگۆکان بنێن.
گەڕی دووەم کە بە سەرۆکایەتی جێگری وەزیرانی دەرەوەی ھەردوو وڵات بوو، ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بووە و ئامانجی کۆبوونەوەکانیش چارەسەرکردنی کێشە ھەرێمییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتە بە تایبەتی کێشەکانی عێراق و سوریا و لیبیا و فەڵەستین و خۆرھەڵاتی دەریای ناوەڕاست.
دوای کۆتاییھێنانی دەسەڵاتی ئیخوان موسلمین لە میسڕ و ھاتنی عەبدولفەتاح سیسی، پەیوەندییەکانی نێوان قاھیرە و ئەنقەرە گەیشتە خراپترین ئاست و لە ئێستاشدا ھەردوو وڵات دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە.