(زەبیحوڵا موجاھید) وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، وەزارەتەکان بە کەسانی شارەزا و پسپۆڕ بەڕێوەدەبەن و داویان لەسەرجەم لایەنەکانی ئەفغانستانیش کردووە بەشداربن لە حکومەت، وتیشی، حکومەتی کاربەرێکەر تەنھا بۆ قۆناغی راگوزەری دەبێت.
(زەبیحوڵا موجاھید) ئاماژەی بەوەشکرد، تاڵیبان جیاکاری لە نێوان ھۆزەکانی ئەفغانستان ناکات و کەس پەراوێز ناخەن، و نایانەوێت ئەفغانستان بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شەڕ و خوێنڕشتن.
وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان راشیگەیاند، پێشوازی لەھەر دەستپێشخەرییەکی ئەمریکا دەکەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەفغانستان، لەبارەی خۆپیشاندانەکانیشەوە (زەبیحوڵا موجاھید) وتی، رێگە بە ھیچ خۆپیشاندانێک بۆ ئاژاوەگێڕی نادەن.