جیهان

ئیسماعیل چاتاکڵی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی ٩٥ ھەزار کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکردووە، لە کاتی ھەوڵی چوونە خاکی تورکیاوە بە شێوەیەکی نایاسایی، کە زیاتر لە ٤٠ ھەزار کەسیان کۆچبەری ئەفغانیین.
وتیشی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا رێگری لە نزیکەی ٣٠٨ ھەزار کەس کراوە، کە لە سنوورەکانی تورکیا بپەڕنەوە، ساڵی رابردووش رێگری لە پەڕینەوەی ٥٠٥ ھەزار و ٣٧٥ کەس کراوە، سنوورەکانی تورکیا ببەزێنن و بچنە خاکی ئەو وڵاتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
فەھمی داشتی، وتەبێژی بەرەی بەرگریی نیشتمانی ئەفغانستان رایگەیاند، چەکدارانی تاڵیبان توانیویانە بگەنە بەرزاییەکانی دەربەند لەنێوان سنوری پەنجشیر و کابیسا، بەڵام لەلایەن ھێزەکانیانەوە بە توندی بەرپەرچیان دراوەتەوە و تێکشکێندراون. وتیشی، ئەوان بەردەوام دەبن لە بەرگری کردن لە پەنجشیر و خۆیان رادەستی تاڵیبان ناکەن.
بزوتنەوەی تاڵیبانیش رایگەیاندووە، ھۆکاری لەسەرخۆیی ھێرشەکانیان بۆ سەر پەنجشیر بەھۆی ئەو ژمارە زۆرە مینەوەیە کە لە رێگادا بۆیان نراوەتەوە و ناتوانن بە ئاسانی بگەنە ناوەندی پەنجشیر. رۆژی شەمەش مەسعود ئەحمەد، سەرۆکەی بەرەی بەرگری نیشتمانی وتی، شەڕ لە دەورووبەری پەنجشیر بەردەوامە و ئامادەی بەرگری لەخۆکردنن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
مارک میلی، فەرماندەی ئەرکانی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، پیشبینی دەکات شەڕی ناوخۆی ئەفغانستان سەرھەڵبدات و گومانیش دەکات بزوتنەوەی تاڵیبان بتوانێت ئەو وڵاتە بەڕێوەببات، وتیشی، رەنگە لە چەند مانگی داھاتوودا تیرۆر بگەڕێتەوە بۆ ئەفغانستان.
یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆش لەبارەی گەڕانەوەی تیرۆر بۆ ئەفغانستان ھۆشداری دا و رایگەیاند، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەتایبەت روسیا و چین رێگربن لەوەی ئەفغانستان بکرێتەوە بە شوێنێک بۆ چالاککردنەوەی گروپە ترۆریستییەکان و ناوەندی ھێرشکردنە سەر وڵاتانی خۆرئاوا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"رەئیسی" لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە دانوستان ناترسن، بەڵام وڵاتانی خۆرئاوا و ئەمریکا دانوستانیان لەژێر فشاردا دەوێت و "تاران"یش ئەوە رەتدەکاتەوە، ئەوەشی ھەوڵی بۆ دەدەن ھەڵگرتنی گەمارۆکانە، چونکە "واشنتۆن" شکستی ھێناوە لە بەدیھێنانی ئامانجەکانی لەڕێی سزاوە.  






بەردەوامبە لە خوێندنەوە
حوسییەکانی یەمەن رایانگەیاند، دامەزراوەی سەر بە کۆمپانیای "ئارامکۆ"یان لە ناوچەی "دەمام" لە خۆرھەڵاتی "سعودیە" کردۆتە ئامانج، بە ١٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ٦مووشەکی بالیستی کردە ئامانج.  "یەحیا سەریع" وتەبێژی حوسییەکانیش رایگەیاند، ھێزە چەکدارەکانی یەمەن بەردەوام دەبن لە بە ئامانج کردنی سعودیە، ئەگەر بێتو دژومنکارییەکانیان بەرامبەریان بەردەوام بێت. وەزارەتی بەرگری سعودیەش رایگەیاند، سیستمی بەرگری توانیوێتی ٣ مووشەکی بالیستی و ٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بەرپەرچ بداتەوە.   


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
قالیباف ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە کە ھەمووان ھاوڕان لەسەر ئەوەی چونە دەرەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان ، بەڵگەی نەمانی ھێز و دەسەڵاتی ئەو وڵاتەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ، سەبارەت بە ھەڵوێستی ئێرانیش بەرامبەر ئەفغانستان رایگەیاندوە ، ئێران رێز لە ئیرادە و مافە دینی و مرۆییەکانی گەلی ئەفغانستان دەگرێت و پشتگیری لە بەدیھێنانی ئاسایش و سەقامگیری دەکات لەو وڵاتەدا ، ھەروەھا بەرگری لە گەلی ئەو وڵاتـە دەکات بەرامبەر ھەر ھەوڵێکی دەرەکی بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکایکردووە ، ھێزەکانی حکومەت بە موشەک و چەکی قورس بە چڕی بۆردومانی دەرعا دەکەن ، ھەروەھا حکومەت چەند سەعاتێکی کەمی دیاریکردوە بۆ ئەوەی چەکداران لەو شارە بچنە دەرەوە و چەندین پاسی بۆ گواستنەوەیان داناوە . 
لە بەرامبەریشدا چەکدارانی دەرعا، رەتیدەکەنەوە رەزامەندیان دابێت لەسەر ئاشتبونەوە لەگەڵ حکومەتی سوریا و بە جێھێشتنی شارەکە و دوپاتیان کردۆتەوە کە دەرعا بەرەو تورکیا و ئوردن بەجێناھێڵن .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 یەکێتی ئەوروپا رایگەیاندووە، مەرجی یەکەمیان ئەوەیە کە خاکی "ئەفغانستان" نەبێتە سەرچاوەیەک بۆ دروستکردن و ناردنی تیرۆریستان بۆ وڵاتان، ھەورەھا رێز لە مافی مرۆڤ و ژنان و سەروەری یاسا و ئازادی رۆژنامەگەری بگیرێت، مەرجی سێیەمیشیان پێکھێنانی حکومەتێکی راگوزەرییە. 
دوور مەرجی کۆتای یەکێتی ئەوروپاش ئەوەیە کە رێگە بدرێت بە گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بۆ ئەوانەی پێویستیان پێیە، لەگەڵ پابەندبوونی "تاڵیبان" سەبارەت بە چوونە دەرەوەی بیانییەکان و ئەو ھاووڵاتییە ئەفغانییانەی مەترسییان لەسەرە. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی دەرەوەی دانیمارک رایگەیاند، وڵاتەکەی دان بە حکومەتەکەی ئەفغانستاندا نانێت کە لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە پێکدەھێنرێت، کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپاش رایگەیاند، پەلە ناکات لە بە رەسمی ناساندنی بزوتنەوەی تاڵیبان وەک دەسەڵاتداری نوێی ئەفغانستان و بۆ ئەو بابەتە مەرجیان دەبێت، (ینس ستۆڵتنبێرگ) سکرتێری ناتۆش رایگەیاند، گفتوگۆ لەسەر داننان بە حکومەتەکەی تاڵیبان، بەندە بە ھەڵسوکەوتی نوێی بزوتنەوەکە و رێڕەوی ئەو حکومەتەی دایدەمەزرێنێت.
(کارین جان پیەر) وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکاش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەر پەیوەندییەکی داھاتوی ئەمریکا لەگەڵ تاڵیبان لەسەر بنەمای ھەڵسوکەوت و کردەوەکانیان دیاری دەکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(رۆبێرت مالی) نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران رایگەیاند، تا سەر لە چاوەڕوانی ئێران نابن لەبارەی گەڕانەوەی بۆ دانوستانەکانی تایبەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤییەننا.
وتیشی، ئەگەر رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، بەھاکانی ئەمریکا بپارێزێت، ئامادەی پشوو درێژین، ئیدارەکەی بایدنیش پابەندە بە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران و وڵاتانی (٥ کۆ یەک)، بەڵام گۆڕانکاری لە ئاراستەی دانوستانەکانی ڤییەننا پەیوەستە بە ھەڵسوکەوتە نادیارەکانی تارانەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دوای ئەوەی چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان دەستیان بەسەر ئەفغانستاندا گرت، ھەڵمەتێکیان دەستپێکرد بۆ چوونە ناو ھەژمار و ئیمەیڵی بەرپرسانی پێشووی حکومەت بۆئەوەی زانیارییە نھینییەکانی ئەو بەرپرسانەیان دەستبکەوێت.
بەرپرسێکی کۆمپانیای گوگڵیش بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، بۆ پاراستنی ژیانی بەرپرسانی پێشووی ئەفغانستان لە تۆڵەی تاڵیبان، بڕیاریانداوە ھەژمار و ئیمەیڵی ئەو بەرپرسانە دابخەن و بۆئەوەی رێگە نەدەن تاڵیبان دەستی بە زانیارییە تایبەتەکانیان بگات و بەکاریان بھێنێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی ئەنجامی دواین راپرسی جەستن ترۆدۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا کە سەر بە لیبراڵەکانە، لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا ٣٠.٧٪ی دەنگەکان بەدەستدەھێنێت و  پارێزگارەکانیش بە ٣٥.٧٪ پلەی یەکەم بەدەستدەھێنن و ھەڵبژاردنەکە دەبەنەوە.
جەستن ترۆدۆ تەمەن ٤٩ ساڵ کە جەماوەرێکی زۆری ھەیە و لە ساڵی ٢٠١٥ەوە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیەتی، دوو ساڵ پێش کاتی ھەڵبژاردن و مانگی رابردوو رایگەیاند، ھەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام دەدەن و حکومەتێکی نوێ پێکدەھێنن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دەزگای ھەواڵگری ئێران پیلانی داناوە ھاوڵاتییەکی ئەمریکی بڕفێنێت کە رەخنەی لە سیاسەتی تاران گرتووە بۆئەوەی بێدەنگی بکەن، بەڵام شکستیان ھێناوە.
وتیشی، وەک کاردانەوەیەک و بۆئەوەی تاران بزانێت کارەکانیان بێ وەڵام نابێت، سزایان بەسەر گەورە بەرپرسێکی ئێرانی و سێ لایەنی تردا سەپاندوە.
ئەمەش دوای ئەوە ھات وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە چەند رۆژی رابردوودا سزای بەسەر تۆڕێکی دەزگای ھەواڵگری ئێراندا سەپاند کە ھەوڵی بێدەنگکردنی کەسانی بەرھەڵستکاری حکومەتی تارانیان دابوو.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی کردووە ئەو بەڵگەنامە و نھێنانەی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێن کە تایبەتن بە ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١.
لە راگەیەندراوەکەی کۆشکی سپیدا ھاتووە، بایدن لە کاتی خۆکاندیدکردنی بۆ سەرۆکایەتی وڵات، وەک رێزگرتنێک لە گیانی قوربانییەکان بەڵینی داوە نھێنییەکانی ١١ی سێپتەمبەر ئاشکرا بکات. سەرچاوەکانی ھەواڵیش باس لەوە دەکەن ئەو فەرمانەی بایدن بەھۆی فشاری خێزانی قوربانییەکانەوەیە کە داوایان کردووە نھێنییەکان ئاشکرا بکرێن.
لە ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١دا نزیکەی ٣ ھەزار ھەزار کەس گیانیان لەدەستدا، کە ٢ ھەزار و ٦٠٠ کەسیان لە سەنتەری بازرگانی جیھانی و ١٢٥ کەسیان لە باڵەخانەی پنتاگۆن و ٢٦٥ کەسیشیان لەناو چوار فڕۆکە رفێندراوەکاندا بوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دوای ئەوەی بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، دەستیان بەسەر پەنجشیردا گرتووە، ئەحمەد مەسعود سەرۆکی بەرەی بەرگری نیشتمانی ئەفغانستان رایگەیاند، دەست لە شەڕ ھەڵناگرن و خۆیان رادەستی تاڵیبان ناکەن.
ئەحمەد مەسعود لە تویتەری خۆیەوە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە شەڕی نێوان تاڵیبان و چەکدارەکانی بەرەی بەرگرییە و باسی لەوەش کردووە، پێکدادانەکانیان لەگەڵ تاڵیبان بەردەوامە. مەیسەم نزاری، وتەبێژی بەرەی بەرگریش رەتیکردووەتەوە تاڵیبان دەستی بەسەر پەنجشیردا گرتبێت.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەشێک لە ژنانی شاری کابوڵ لەبەردەم کۆشکی سەرۆکایەتیدا خۆپیشاندانێکیان لە دژی دەسەڵاتی بزوتنەوەی تاڵیبان رێکخست، دوای چەند خولەکێک لە خۆپیشاندانەکە چەکدارانی تاڵیبان بە ھێز رووبەڕووی ژنانی خۆپیشاندەر بوونەوە و بڵاوەیان پێکردن. بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە یەکێک لە ژنەکان بریندار بووە.
دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەفغانستان، تا ئێستا چەند جارێک خۆپیشاندان دژی دەسەڵاتی تاڵیبان ئەنجامدراوە و بزوتنەوەکەش دەڵێت، مافی ژنان دەپارێزن و رێگە لە کارکردنیان ناگرن.



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...356357358359360...413