کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی کردووە ئەو بەڵگەنامە و نھێنانەی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێن کە تایبەتن بە ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١.
لە راگەیەندراوەکەی کۆشکی سپیدا ھاتووە، بایدن لە کاتی خۆکاندیدکردنی بۆ سەرۆکایەتی وڵات، وەک رێزگرتنێک لە گیانی قوربانییەکان بەڵینی داوە نھێنییەکانی ١١ی سێپتەمبەر ئاشکرا بکات. سەرچاوەکانی ھەواڵیش باس لەوە دەکەن ئەو فەرمانەی بایدن بەھۆی فشاری خێزانی قوربانییەکانەوەیە کە داوایان کردووە نھێنییەکان ئاشکرا بکرێن.
لە ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١دا نزیکەی ٣ ھەزار ھەزار کەس گیانیان لەدەستدا، کە ٢ ھەزار و ٦٠٠ کەسیان لە سەنتەری بازرگانی جیھانی و ١٢٥ کەسیان لە باڵەخانەی پنتاگۆن و ٢٦٥ کەسیشیان لەناو چوار فڕۆکە رفێندراوەکاندا بوون.