ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دەزگای ھەواڵگری ئێران پیلانی داناوە ھاوڵاتییەکی ئەمریکی بڕفێنێت کە رەخنەی لە سیاسەتی تاران گرتووە بۆئەوەی بێدەنگی بکەن، بەڵام شکستیان ھێناوە.
وتیشی، وەک کاردانەوەیەک و بۆئەوەی تاران بزانێت کارەکانیان بێ وەڵام نابێت، سزایان بەسەر گەورە بەرپرسێکی ئێرانی و سێ لایەنی تردا سەپاندوە.
ئەمەش دوای ئەوە ھات وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە چەند رۆژی رابردوودا سزای بەسەر تۆڕێکی دەزگای ھەواڵگری ئێراندا سەپاند کە ھەوڵی بێدەنگکردنی کەسانی بەرھەڵستکاری حکومەتی تارانیان دابوو.