بەشێک لە ژنانی شاری کابوڵ لەبەردەم کۆشکی سەرۆکایەتیدا خۆپیشاندانێکیان لە دژی دەسەڵاتی بزوتنەوەی تاڵیبان رێکخست، دوای چەند خولەکێک لە خۆپیشاندانەکە چەکدارانی تاڵیبان بە ھێز رووبەڕووی ژنانی خۆپیشاندەر بوونەوە و بڵاوەیان پێکردن. بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە یەکێک لە ژنەکان بریندار بووە.
دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەفغانستان، تا ئێستا چەند جارێک خۆپیشاندان دژی دەسەڵاتی تاڵیبان ئەنجامدراوە و بزوتنەوەکەش دەڵێت، مافی ژنان دەپارێزن و رێگە لە کارکردنیان ناگرن.