وەزارەتی دەرەوەی دانیمارک رایگەیاند، وڵاتەکەی دان بە حکومەتەکەی ئەفغانستاندا نانێت کە لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە پێکدەھێنرێت، کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپاش رایگەیاند، پەلە ناکات لە بە رەسمی ناساندنی بزوتنەوەی تاڵیبان وەک دەسەڵاتداری نوێی ئەفغانستان و بۆ ئەو بابەتە مەرجیان دەبێت، (ینس ستۆڵتنبێرگ) سکرتێری ناتۆش رایگەیاند، گفتوگۆ لەسەر داننان بە حکومەتەکەی تاڵیبان، بەندە بە ھەڵسوکەوتی نوێی بزوتنەوەکە و رێڕەوی ئەو حکومەتەی دایدەمەزرێنێت.
(کارین جان پیەر) وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکاش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەر پەیوەندییەکی داھاتوی ئەمریکا لەگەڵ تاڵیبان لەسەر بنەمای ھەڵسوکەوت و کردەوەکانیان دیاری دەکرێت.