زەبیحوڵا موجاھید وتەبێژی بزوتنەوەکە لە راگەیەندراوێکدا سەرکەوتنی تاڵیبانی لە کۆنترۆڵکردنی ویلایەتی پەنجشیر راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ ئەو سەرکەوتنەی لە پەنجشیر تۆماریان کردوە و بە کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچەیە  ئەفغانستان بە تەواوی لە جەنگ  رزگاری بووە. 


تا ئێستاش ئەحمەد مەسعود فەرماندەی بەرەی بەرگری نیشتیمانی لە ویلایەتی پەنجشیر کە کۆتا ناوچەی ژێر دەسەڵاتی بوو، ھیچ رونکردنەوەیەکی لەسەر کۆنترۆڵکردنی ویلایەتەکە لەلایەن تاڵیبانەوە بڵانەکردووەتەوە، بەپێی ھەندێک زانیاریش بەرەو ئۆزبەکستان ھەڵاتووە.


ویلایەتی پەنجشیر تەنھا ویلایەت بوو لە ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبنەوە کۆنترۆڵ نەکرابوو، پێشتریش لە ساڵانی دەسەڵاتیدا لە ١٩٩٦ بۆ ٢٠٠١، تاڵیبان نەیتوانیبوو ئەو ویلایەتە کۆنترۆڵ بکات.