سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسڕائیل: بۆ ھێرش کردنە سەر ئێران چەندین پلانمان ھەیە
کوردسات نیوز
٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١
١٬٣٥٨
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاندووە، ئێران و ھاوپەیمانەکانی بەردەوامن لە ناسەقامگیرکردنی ڕەوشی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، لە ئەگەری بڕیاردانیش بۆ ھێرش کردنە سەر ئەو وڵاتە، سوپای ئیسڕائیل چەندین پلان و بژاردەی لە بەردەستدایە.
وتیشی شانازی دەکەن بەو دەستکەوتانەی لە ڕێی بۆردوومانەکانیانەوە لە سوریا و ناوچەکانی تر بەدەستیانھێناوە.
ئەو لێپرسراوەی ئیسڕائیل ھەڵوێستی حکومەتی وڵاتەکەشی دووپاتکردەوە لەسەر ئەوەی دانوستانی نێودەوڵەتی لەگەڵ "تاران" ڕەتدەکەنەوە بۆ بوژانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بە پێویستیشی دەزانن جێگرەوەیەک بۆ ئەو دانوستانانە بدۆزنەوە.