یەکێتی ئەوروپا: حکومەتەکەی تاڵیبان گوزارشت لە پێکھاتەکانی ئەفغانستان ناکات
کوردسات نیوز
٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١
٤٦٧
\یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، حکومەتە کاتییەکەی بزوتنەوەی تاڵیبان، حکومەتێکی گشتگیر نییە کە گوزارشت بێت بۆ بەشداری سیاسی سەرجەم پێکھاتەکانی ئەو وڵاتە و حکومەتێکی ئاینییە.
لە بارەی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو حکومەتە، یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، چاوەڕوانی ھەڵسوکەوتەکانی داھاتووی بزوتنەوەکە دەکەن و پەلە ناکەن لە بڕیاردان و لە نزیکەوە چاودێری حکومەتەکەی تاڵیبان دەکەن.