ئەشرەف غەنی سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان، بۆ یەکەم جار باسی ڕەوشی وڵاتەکەی و ھەڵاتنی کرد و ڕایگەیاند، داوای لێبوردن لە ئەفغانییەکان دەکات کە لە کاتی ھاتنی چەکدارانی تاڵیبان بۆ کابوڵ ھەڵاتووە و بەجێیھشتوون، وتیشی، بڕیاری ھەڵاتنی سەختترین بڕیاری ژیانی بووە.


ئەشرەف غەنی لە درێژەی ڕوونکردنەوەکەیدا دەڵێت، لەگەڵ ئەوەی تاڵیبان ھات و ڕەوشی وڵاتەکەی گۆڕا، بەڵام سەرکەتوو نەبوو لە کارەکەیدا و تاکە ڕێگەش بۆ ڕێگریکردن لە خوێنڕێژی و پاراستنی گیانی شەش ملیۆن دانیشتووەکەی کابوڵ، جێھێشتنی وڵاتەکەی بووە.