جیهان

ئاژانسی ھەواڵی "فرانس پرێس" لە زاری لێپرسراوانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە رایگەیاند، ئەو دوو منداڵە یەکێکیان تەمەنی حەوت رۆژە و ئەوەی تریش دوو مانگە و لە کەمپێکی پارێزگای "ئیدلب" بوون لە باکوری خۆرئاوای سوریا. 

ھاوکات بەھۆی سەرما و بەفربارینی ئەمساڵەوە، ٢٨٧ کەمپی ئاوارەکان لە پارێزگاکانی "ئیدلب" و "حەلەب" زیانیان بەر کەوتووە و بەھۆی بەفرەوە زیاتر لە ٩٣٥ خێمە روخاون و زیانیش بە زیاتر لە ٩ ھەزار و ٥٠٠ خێمەی تر کەوتووە، لە ٢٣ی مانگی رابردووشدا، منداڵێکی تر بەھۆی کەوتنی سەقفی خێمەوە لە کەمپی  "جەرابلوس" لە "حەلەب" گیانی لەدەستدا.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیمارات لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا و محەمەد بن زاید جێنشینی ئەبوزەبی، واشنتن بڕیاریداوە کەشتییەکی جەنگی و چەند فڕۆکەیەک رەوانەی ئیمارات بکات، ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بڕیارە بە ئامانجی ھاوکاریکردن ئیمارات بۆ روبەڕوبونەوەی ھەڕەشەکانی ئەم دواییەی چەکدارە حوسییەکان ئەنجام دەدرێت.
چەند رۆژ پێش ئێستا حوسییەکانی یەمەن بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و موشەک ھێرشیانکردە سەر ئیمارات و دواتر لێپرسراوانی ئەو وڵاتە رایانگەیاند، ھێرشەکە زیانێکی ئەوتۆی نەبووە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

والی ئەدیرنە ڕایگەیاند، لە شارۆچکەی ئیپسالا تەرمی ١٢ کۆچبەریان دۆزیوەتەوە کە لە سنورەکانی نێوان تورکیا و یۆنان لە سەرمادا ڕەقبوونەتەوە.

سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیاش ڕایگەیاند، ٢٢ کۆچبەر لەلایەن ھێزە دەرییاییەکانی یۆنانەوە ناچارکراون بگەڕێنەوە بۆ سنورەکانی تورکیا و لەو ژمارەیەش ١٢ کەسیان بەھۆی سەرماوە ڕەقبوونەتەوە، تا ئێستاش ھیچ زانیارییەک لە بارەی کۆچبەرەکانی ترەوە بڵاونەکراوەتە و چارەنووسیان نادیارە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بەوەشکردووە، پیلانی ھێرشکردنە سەر گرتووخانەکەی حەسەکە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە بە ھاوکاریی تورکیا بووە.

ھەسەدە ڕاشیگەیاندووە، لە ھێرشەکانی سەر حەسەکە و تەل تەمر و عەین عیسا، تورکیا نەیتوانیوە ئەو ئامانجانە بپێکێت کە بۆردومانەکانی لە پێناویدا ئەنجامداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ھەواڵی میدیاکانی سوریا، لە ئەنجامی موشەکبارانکردنی بازاڕێکی شارۆچکەی باب سەر بە حەلەب، زیاد لە ١٠ کەس کوژران و نزیکەی ٤٠ کەسیش بریندار بوون کە زۆربەی قوربانییەکان خەڵکی مەدەنین، ئەو ناوچەیەی موشەکبارانکراوە لە ژێر کۆنترۆڵی سوپای تورکیا و ھێزە چەکدارە ھاوپەیمانەکانیدایە.

لەلایەکی ترەوە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی شێخ عیسا و نیرابیە و چەند ناوچەیەکی تری شارۆچکەی شەھبایان لە ڕۆژئاڤای کوردستان کردووتە ئامانج، ئەمەش لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی "دێرک"یان لە ڕۆژئاڤای کوردستان کرد و چەند کەسێک بوونە قوربانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا چەند پێگەیەکی داعشیان لە دەشتاییەکانی سێگۆشەی نێوان حەلەب و حەما و رەققە و سنوورەکانی نێوان رەققە و دێرەزوور لە سوریا بۆردومان کردووە، کە سەرچاوەی مرۆیی و دارایی گروپەکە بوون.

روانگەی سوریا ئاماژەی بەوەشداوە، لە ٤٨ سەعاتی رابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا ٢٨ بۆردومانی ئاسمانیان کردووەتە سەر پێگەکانی داعش لە دەشتاییەکانی دەوروبەری حەما و مانگی رابردووش ٦٧٤ بۆردومانیان ئەنجامداوە، ساڵی رابردووش زیاتر لە ١٢ ھەزار جار بۆردومانی پێگەکانی داعشیان کردووە، کە بە ھۆیانەوە زیاتر لە ٥٠٠ تیرۆریستی داعش کوژراون.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، بە دانانی پڕۆگرامی تایبەت بە خێزان و توانای گەنجان و پڕۆگرامی تەندروستی لەسەر منداڵ خستنەوە، دەکرێت زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان لە عێراق کۆنترۆڵ بکرێت.

راشیگەیاندووە، ژنێک لە کۆی ٣ ژن لە عێراق دووچاری توندوتیژی کۆمەڵایەتی دەبێتەوە و بە دۆزینەوەی ھەلی کار و گرتنەبەری چەندین رێکار، دەکرێت ئەو دیاردەیە کەمبکرێتەوە. 

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشداوە کە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ھەماھەنگیدان بۆ داڕشتنی پلانێکی خێزانی، بۆ بەھێزکردنی ژنان و داواشی کردووە خێزانەکان ھۆشیار بن لەسەر منداڵ بوون و لایەنی ئابوری و تەندروستی و کۆمەڵایەتی لەبەرچاو بگرن. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لێپرسراوێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە ، ئەگەر ئێران بڕیار بدات نەگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی ، ئەوا ئەمریکا ئامادەیە مامەڵە لەگەڵ بڕیارەکە بکات ، بەڵام ھیوادارن ئێران بڕیارێکی لەو شێوەیە نەدات ، ئاماژەی بەوەشداوە، ، بەھۆی ئەو پێشکەوتنەی لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێراندا ھەیە ، تەنھا چەند ھەفتەیەی کەمیان لە بەردەمدا ماوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن  ، ھەرچەندە لە ڤییەننا دانوستانی راستەوخۆیان لەگەڵ ئێران نییە ، بەڵام پێیان وایە کە دانوستانی راستەوخۆ سود و ئەنجامی زیاتری دەبێت .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رۆژنامەی "زە تێلگراف" رایگەیاندووە، سەردانەکەی "جۆنسن" بۆ "ئۆکراین" ئاماژەیەکە بۆ پشتیوانی لەندەن" بۆ "کییڤ" لە ناکۆکییەکانی لەگەڵ روسیادا، بڕیاریشە لەگەڵ "ڤلادمیر زیلینسکی" سەرۆکی ئۆکراین کۆبێتەوە و دوژمنکارییەکانی روسیا تاوتوێ بکەن. 
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش رایگەیاندووە، "جۆنسن" چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنایە بۆ دەستپێکردنی سەردانەکەی بۆ "ئۆکراین"، ئەوەش دوای ئەوەی کە "لیز ترایس" وەزیری دەرەوەی بەریتانیا تووشی کۆرۆنا بووە و لەگەڵ "جۆنسن" کۆبوونەوەی کردووە، بڕیاریش بوو "ترایس" یاوەری "جۆنسن" بکات لە سەردانەکەی بۆ "ئۆکراین". 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لێپرسراوان لە وەزارەتی تەندروستی ئێرانەوە ھۆشداری دەدەن لە بڵاوبوونەوەی خێرای کۆرۆنای "ئۆمیکرۆن"، و بەدووری نازانن لە چەند ھەفتەی داھاتوودا ژمارەی توشبووانی رۆژانە بۆ ١٠٠ ھەزار کەس بەرز ببێتەوە، بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدانیش بە دوور نازانن. 
لێپرسراوی بەشی چاودێری لە ناوەندی نەخۆشییە گواستراوەکان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت، ژمارەی توشبووان زۆر زیاترە لەوەی رادەگەیەندرێت و وەرگرتنی ڤاکسینیش بەپێی پێویست نییە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"د.نەجمەدین حەسەن" رێکخەری کارەکانی نوسینگەی رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە سلێمانی رایگەیاندوە ، بەراورد بە وڵاتانی دراوسێ ، رێژەی بەکارھێنانی ڤاکسین لە عێراق بەپێی پێویست نیە ، چونکە لە ھەندێک لە وڵاتانی دراوسێی عێراق رێژەی بەکارھێنانی ڤاکسین لە سەدا ٥٠ بۆ لە سەدا ٦٠ ە و لە زۆرینەی وڵاتانی جیھانیش رێژەکە گەیشتۆتە لە سەدا ٤٠ ، بەڵام لە عێراق تا ئێستا رێژەی بەکارھێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا نەگەیشتۆتە ئەو ئاستە، ھەربۆیە رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە مانگی کانونی یەکەمی رابردوەوە داوای کردوە ھەڵمەتیکی فراوان بۆ زیادکردنی ژمارەی بەکارھێنەرانی ڤاکسین دەست پێبکات ، لێپرسراوەکەی تەندروستی جیھانیی دوپاتیشیکردۆتەوە کە ڤاکسینەکان کاریگەرییەکانی ئۆمیکرۆن و خێرایی بڵاوبونەوەشی کەمدەکەنەوە .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە ، بەھۆی کۆرۆناوە ھەزاران تۆن پاشماوەی پزیشکی تر فڕێدراون و فشارێکی زۆر لەسەر رێکخراوەکانی بەرێوەبردنی پاشماوەکانی چاودێری تەندروستی دروست دەکات ، ھەروەھا ھەرەشەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ و ژینگە ، باس لەوەشکراوە کە لەسەرەتای بڵاوبونەوەی کۆرۆناوە تا ئێستا ، کەمترین گرنگی دراوە بە لەناوبردنی پاشماوەی دەرمانەکانی چارەسەری کۆرۆنا بەشێوەکی پارێزراو و بەردەوام .




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیندا تۆماس گرینفیڵد نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتوەکان ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا کە تایبەت بە ھەڕەشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین بەڕێوەدەچێت، ئەمریکا و تەواوی وڵاتانی تری ئەندام لە ئەنجومەنەکە یەک دەنگن و پێوەکەوە داوا لە روسیا دەکەن ھەڵوێستەکانی رون بکاتەوە، فشاری توندیش دەخرێتە سەر مۆسکۆ بۆئەوەی کۆتایی بە ھەڕەشەکانی بھێنێت لەسەر ئۆکراین.


ئەوە لەکاتێکدایە نیکۆلای باترۆشیف سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا ھۆشدارییەکانی وڵاتانی خۆرئاوای لەبارەی ھەوڵی داگیرکردنی ئۆکراین لەلایەن روسیاوە رەتکردۆتەوە و دوپاتیکردۆتەوە مۆسکۆ بە نیازی ھەنگاوێکی لەو شێوەیە نییە و نایەوێت ھیچ جەنگێک ھەڵبگیرسێنێت.


"رۆبەرت مینیندیز" ئەندامی لیژنەی کاروباری نێودەوڵەتی لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاش رایگەیاندوە، بەھۆی ئەو ھەڕەشانەی لەسەر ئۆکراین دروستیکردوە، سەپاندنی سزای پێشوەختە بەسەر روسیا بە دور نازانن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەربارەی سەردانەکەی ئیسحاق ھرتسوغ سەرۆکی ئیسرائیل بۆ ئیمارات ڕایگەیاند، ئەو وڵاتانەی ھاوکاریی ئیسرائیل دەکەن بۆ دروستکردنی قەیران و بەردەوامبوونی توندوتیژی و تیرۆر، پێویستە لەوە بگەن خۆیان یەکەم قوربانی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان دەبن.

داواشی لەو وڵاتانە کرد، کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردووەتەوە، پاشگەز ببنەوە لەو ھەنگاوەیان، چونکە قەیران و توندوتیژی زیاتری بە دواوە دەبێت.
ئەو ھەڵویستەی ئێران لە کاتێکدایە، دوێنێ سەرۆکی ئیسرائیل سەردانی ئیماراتی کرد و ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکانی ئیبراھیمی، بڕیارێک بوو بۆ دروستکردنی داھاتوویەکی نوێ بۆ ئیمارات و ئیسرائیل و ناوچەکە بە گشتی.

ھاوکات سەرۆکی ئیسرائیل ئیدانەی ئەو ھێرشانەشی کرد کە لە لایەن گروپە توندڕەوەکانەوە دەکرێتە سەر سەروەیی ئیمارات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نێرەدەکەی روسیا دەڵێت ، لە بارەی ھێرشە چاوەروانکراوەکەی روسیا بۆ سەر ئۆکراین ھیچ کام لە روسیا و ئۆکراین ھێندەی ئەمریکا نیگەران نین.
ئەوەشی ئاشکرا کردوە، کە چەند کەسایەتییەکی پەیوەندیداریان راسپاردەو بە ئەمریکا بڵێن ھێندە نیگەران نەبێت. 
لە بەرامبەردا نێردەی ھەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، روسیا زانیاریی ھەڵە بەکاردەھێنیت تا ئۆکراین قایل بکات بەوەی کە ھێرش ناکرێتە سەری.
  

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، دوای ١٠ رۆژ شەڕ و پێکدادانی سەخت لە ناو گرتووخانەی سەناعە و دەوروبەری لە گەڕەکی غوێرانی حەسەکە، ھێزەکانی سوریای دیموکرات، باڵەخانەیەکی تری گرتووخانەکەیان کۆنتڕۆڵکردووەتەوە و نزیکەی ٢٠ تیرۆریستی تری داعش خۆیان رادەستکردووە، بەڵام ٥ تیرۆریستی، لە میانی ئۆپراسیۆنی پاککردنەوەی ناوچەکە و بەھۆی رووبەڕوبوونەوە لەگەڵ شەڕڤانی ھەسەدە، کوژراون.

لە لایەکی ترەوە، روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ھێشتا ژمارەیەک داعش لە ناو گرتووخانەکە ماون و خۆیان رادەست نەکردووە، رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"یش لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکیەوە ئاشکرایکردووە، ٢٠٠ دەستگیرکراوی داعش لە گرتووخانەی غوێران ھەڵاتوون.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...309310311312313...415