روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا چەند پێگەیەکی داعشیان لە دەشتاییەکانی سێگۆشەی نێوان حەلەب و حەما و رەققە و سنوورەکانی نێوان رەققە و دێرەزوور لە سوریا بۆردومان کردووە، کە سەرچاوەی مرۆیی و دارایی گروپەکە بوون.

روانگەی سوریا ئاماژەی بەوەشداوە، لە ٤٨ سەعاتی رابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا ٢٨ بۆردومانی ئاسمانیان کردووەتە سەر پێگەکانی داعش لە دەشتاییەکانی دەوروبەری حەما و مانگی رابردووش ٦٧٤ بۆردومانیان ئەنجامداوە، ساڵی رابردووش زیاتر لە ١٢ ھەزار جار بۆردومانی پێگەکانی داعشیان کردووە، کە بە ھۆیانەوە زیاتر لە ٥٠٠ تیرۆریستی داعش کوژراون.