والی ئەدیرنە ڕایگەیاند، لە شارۆچکەی ئیپسالا تەرمی ١٢ کۆچبەریان دۆزیوەتەوە کە لە سنورەکانی نێوان تورکیا و یۆنان لە سەرمادا ڕەقبوونەتەوە.

سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیاش ڕایگەیاند، ٢٢ کۆچبەر لەلایەن ھێزە دەرییاییەکانی یۆنانەوە ناچارکراون بگەڕێنەوە بۆ سنورەکانی تورکیا و لەو ژمارەیەش ١٢ کەسیان بەھۆی سەرماوە ڕەقبوونەتەوە، تا ئێستاش ھیچ زانیارییەک لە بارەی کۆچبەرەکانی ترەوە بڵاونەکراوەتە و چارەنووسیان نادیارە.