نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، بە دانانی پڕۆگرامی تایبەت بە خێزان و توانای گەنجان و پڕۆگرامی تەندروستی لەسەر منداڵ خستنەوە، دەکرێت زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان لە عێراق کۆنترۆڵ بکرێت.

راشیگەیاندووە، ژنێک لە کۆی ٣ ژن لە عێراق دووچاری توندوتیژی کۆمەڵایەتی دەبێتەوە و بە دۆزینەوەی ھەلی کار و گرتنەبەری چەندین رێکار، دەکرێت ئەو دیاردەیە کەمبکرێتەوە. 

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشداوە کە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ھەماھەنگیدان بۆ داڕشتنی پلانێکی خێزانی، بۆ بەھێزکردنی ژنان و داواشی کردووە خێزانەکان ھۆشیار بن لەسەر منداڵ بوون و لایەنی ئابوری و تەندروستی و کۆمەڵایەتی لەبەرچاو بگرن.